ئیستانبوڵ – AA
یەکێتیی تۆپی پێی ئەورووپا (UEFA) کردەوەی ئەو یاریزانانەی کە پێچەوانەی ڕەفتاری سیاسی و ئایدیۆلۆجییە سزا دەدات، تەنانەت ئەوانەی کە وێنەی ڕێبەرانیان نیشان دەدەن بە پێچەوانەی بنەماکانی گشتی لێک دەدرێتەوە و بە پێشێلکردنی یاساکانی ئاکاریی دادەنرێت. یەکێتییەکە لە یاری نێوان تورکیا و نەمسا کە لە میانی یارییەکانی قۆناغی ١٦ی پاڵەوانێتی جامی "یورۆی ٢٠٢٤" (EURO 2024) بەرێوەچوو، سزای یاریزانی تۆپی پێی تورکیا مەریح دەمیرێلی دا کە دوای لێدانی گوڵ، ئاماژەی مێژوویی و کولتووری گورگە بۆری نیشان دابوو و لە دوو یاری دوور خستەوە.
فیدراسیۆنی تۆپی پێی تورکیا لە دۆسیەیەکدا کە ئامادەی کردووە، لەبارەی ڵێپێچینەوەکە، بەرگریینامەیەکی ڕەوانە کردووە کە دەریدەخات، ئەو ئاماژەیەی کە دەمیرێڵ نیشانی داوە و سزای دوورخستنەوەی دوو یاری بۆ دەرکراوە، نموونەیەکی زۆری لە ڕابردوودا بووە و ئەوەش ئاماژەیەکی هەزار ساڵەیە کە گەلە تورکەکان وەک مێژوویی خۆیان بە نیشاندانی گورگە بۆرە لە ناوچەکانی ئانادۆڵو، ئاسیای ناوەڕاست و جیهاندا نیشانی دەدەن.
- یەکێتیی تۆپی پێی ئەورووپا سزای دوورخستەوەی یەک یاری دەرکردبوو
لێژنەی چاودێری ئاکار و پرەنسیپی یەکێتیی تۆپی پێی ئەورووپا (CEDB)، بە هۆی کردەوەی ناپەسەند لە یارییەکی تۆپی پێ دا لە یورۆ ٢٠٢٤، لێپێچینەوەی لە یاریزانی ئینگلیزی جود بلینگهام دەست پێکرد و سزای ٣٠ هەزار یورۆ و دوورخستەوەی بۆ بلینگهامی لە یارییەکی بۆ دەکرد.
- سزای سڵاوی چێتنیک
یەکێتیی تۆپی پێی ئەورووپا هەروەها لەبارەی سڵاوی چێتنیک لە جۆرێک لە سڵاوی نەتەوەپەرەستە سربییەکانە، یان هیچ سزایەکی دەرنەکرد و یان تەنیا سزای دارایی بەسەردا سەپاندن.
لەسەرووی یەکێتیی تۆپی پێی ئەورووپا، واتە یەکێتیی جیهانی تۆپی پێ (FIFA)، هیچ کاتێک سزای یاریزانی تۆپی پێی سربیای نەدا کاتێک دوای لێدانی گۆلێک لە یاری لەگەڵ کۆستاریکا لە ساڵی ٢٠١٨ سڵاوی چێتنیک دابوو.
هەروەها لە پاڵەوانییەتییەکانی ئەورووپاش، سڵاوی چێتنیکی دۆسکۆ توشیچ دوای لێدانی گۆڵی ئەلیکساندەر کۆلارۆڤ لە میانی یاری سربیا لەگەڵ ئەلبانیا، بێ سزا مایەوە.
هەروەها یاریزانی سرب دۆسان تادیچ'یش لە یاری پاڵاوتنەکانی پاڵەوانێتی ئەورووپاش لەبەرامبەر هەڵبژاردەی تۆپی پێی مۆنتەنەگرۆ براوەی یارییەکە بوون، سڵاوی چێتنیکی دا و ڕووبەڕووی هیچ سزایەک نەبوویەوە.
سڵاوی چێتنیک ئاماژەیە بۆ سەرکەوتنی سربییەکان و وەک ئاماژەیەکی گرووپەکانی نەتەوە پەرەستی سرب دادەنرێت کاتێک لە میانی جەنگی بۆسنادا خێزانە موسڵمانەکانیان دەکوشت و پەنجەکانی بچووک و پەنجەی ئەنگوستیلەیان دەبڕی.
- سزا بۆ درێسی پوتین تاراسۆف
یاریزانی ڕووس پوتین تاراسۆف لە یانەی لۆکۆمۆتیڤی مۆسکۆ، لە میانی یارییەکی دال ە ١٦ شوباتی ٢٠١٦ لەبەرامبەر فەنەرباغچە، بە هۆی پۆشینی درێسێک کە وێنەی سەرۆکی رووسیا ڤلادیمیر پوتین'ی لەسەر بوو، سزا درا.
هەروەها ڕاهێنەری یانەی مانچستەر سیتی پیپ گواردیۆلا کە لە هەموو یارییەکاندا بە بەستنی ئاماژەیەکی زەرد لەسەر سینگی، هاوسۆزی خۆی بۆ گیراوانی سەربەخۆیی خوازی کاتالۆنیا دەردەبڕی، سزا نەدرا.
گواردیۆلا ئاماژە (ڕیبۆن)ە زەردەکەی لە هەموو یارییەکانی لیگی بەریتانیا و پاڵەوانێتییەکانی ئەورووپا دەبەست.
ئەو ڕەفتارەی گواردیۆلا هیچ سزایەکی لە لایەن یەکێتیی تۆپی پێی ئەورووپا بەدوادا نەهات.