Barış Gündoğan
06 تشرینی یەکەم 2021•نوێکردنەوە: 06 تشرینی یەکەم 2021
ئەنقەرە - AA
دەزگای هەواڵگریی نیشتمانیی (MiT) لە ئۆپەراسیۆنێکدا کە لە ناوچەی گارە باکووری عێراق ئەنجامی دا، ئوزجان یڵدز کە یەکێکە لە بەشداربووانی پەلامارەکەی ساڵی ٢٠١٢ی ناوچەی داغڵجا سەربە دیاربەکر کە گیانلەدەستدانی هەشت سەربازی لێکەوتەوە لە چالاکی خست.
بەپێی ئەو زانیارییەی لە سەرچاوە ئەمنییەکانەوە دەستکەوتووە، دەزگای هەواڵگریی نیشتمانیی، ئۆپەراسیۆنی بۆسەر پەکەکە لە ناوچەی گارە باکووری عێراق ئەنجامداوە.
لە ئۆپەراسیۆنەکەدا، ئۆزجان یڵدز کە ناوە نهێنییەکەی ''دکتۆر رۆدی'' بووە و یەکێک بووە لە بەشداربووانی پەلامارەکەی ساڵی ٢٠١٢ی ناوچەی داغڵجا سەربە دیاربەکر کە گیانلەدەستدانی هەشەت سەربازی لێکەوتەوە لە چالاکی خراوە.
ئۆزجان یڵدز کە لە ساڵی ١٩٩٩دا، پەیوەندی کردووە بە پەکەکەوە، ماوەی ساڵانێکی زۆر لە ناوخۆی تورکیا بەشداری لە کردەی خوێناوی زۆردا کردووە و لە ساڵی ٢٠١٣دا هەڵاتووە بۆ باکووری عێراق و لە ناوچەکانی وەک قەندیل، ئاڤاشین و شنگال بەناو بەرپرسی رێکخراوەکە بووە.
یڵدز کە ماوەیەکی زۆرە لەلایەن دەزگای هەواڵگریی نیشتمانیی (MiT)ەوە چاودێری دەکرا، ساڵی رابردوو بە مەبەستی چارەسەرکردنی ئەندامانی پەکەکە لە ناوچەی گارە ئەرکی پێ درابوو.