توركيا, ئابووری

لە پێنج مانگدا ٤٩ ملیۆن و ٩٥٤ ھەزار و ٧٥٠ گەشتیار دوو فڕۆکەخانەی ئیستانبۆڵ-یان بۆ گەشتکردن بەکارھێناو

ژمارەی ئەو گەشتیارانەی کە لە میانی پێنج مانگی ئەمساڵدا فڕۆکەخانەکانی ئیستانبوڵ و سەبیحە گۆکچەن-یان بۆ گەشتکردن بەکارھێناو، گەیشتووەتە ٤٩ ملیۆن و ٩٥٤ ھەزار و ٧٥٠ کەس.

Kenan Irtak, Muhammet Torunlu  | 26.06.2025 - نوێکردنەوە : 27.06.2025
لە پێنج مانگدا ٤٩ ملیۆن و ٩٥٤ ھەزار و ٧٥٠ گەشتیار دوو فڕۆکەخانەی ئیستانبۆڵ-یان بۆ گەشتکردن بەکارھێناو

Istanbul

ئیستانبوڵ ــ AA

لە پێنج مانگی یەکەمی ئەمساڵدا، ٤٩ ملیۆن و ٩٥٤ ھەزار و ٧٥٠ گەشتیار فڕۆکەخانەکانی ئیستانبوڵ و سەبیحە گۆکچەن-یان بۆ گەشتکردن بەکارھێناو.

بەڕێوەبەرایەتی گشتیی کاروباری فڕۆکەخانەکانی دەوڵەت سەربە وەزارەتی گواستنەوە و ژێرخانی تورکیا لە ڕاگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوەداوە کە لە پێنج مانگی یەکەمی ئەمساڵدا بەراورد بە ھەمان پێنج مانگی یەکەمی ساڵی ڕابردوو، ژمارەی گەشتیاران لە ڕێگای فڕۆکەخانەکانی ئیستانبوڵ و سەبیحە گۆکچەن، دوو ملیۆن و ٥٠٠ ھەزار کەس زیادی کردووە و گەیشتووەتە ٤٩ ملیۆن و ٩٥٤ ھەزار و ٧٥٠ کەس.

ڕاشیگەیاندووە کە لە مانگی کانوونی دووەم تا مانگی ئایاری ئەمساڵ، ٣١ ملیۆن و ٨٩٨ ھەزار و ٤٢٥ گەشتیار فڕۆکەخانەی ئیستانبوڵ-یان بۆ گەشتکردن بەکارھێناوە، ھەروەھا ١٨ ملیۆن و ٥٦ ھەزار و ٣٢٥ گەشتیاری دیکە فڕۆکەخانەی سەبیحە گۆکچەن-یان بۆ گەشتکردن بەکارھێناوە.

باسی لەوەش کردووە کە ساڵی ڕابردوو لە مانگی کانوونی دووەم تا مانگی ئایار، ٤٧ ملیۆن و ٤٢٥ ھەزار و ٤٨٠ گەشتیار فڕۆکەخانەکانی ئیستانبوڵ و سەبیحە گۆکچەن-یان بۆ گەشتکردن بەکارھێنابوو.

بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın