Hikmet Faruk Başer,Şükrü Gündüz,Fatma Eda Topcu
15 تەمووز 2025•نوێکردنەوە: 17 تەمووز 2025
ئیستانبوڵ - AA
بۆ گیانی ئەو هاوڵاتییانەی لە هەوڵی کودەتاکەی ١٥ی تەمووزی ٢٠١٦ی ڕێکخراوی تیرۆریستیی فەتحوڵڵاچی (فەتۆ)دا شەهید بوون، لە مزگەوتەکانی ئیستانبوڵ مەولود خوێندرایەوە.
کۆمەڵەی ١٥ی تەمووز، پێش نوێژی نیوەڕۆ لە مزگەوتی گەورەی ئایا سۆفیا، سوڵتان ئەحمەد، فاتیح، سولەیمانییە و مزگەوتەکانی تەقسیم و، مزگەوتی نوێی ئێمین ئۆنو مەولودی بۆ ئەو هاوڵاتییانە ڕێکخست کە لە میانی وەستانەوە دژ بە سەربازە کودەتاچییەکان شەهید بوون.

لە بەرنامەکەدا کە هاووڵاتیان بە گوڕوتین و فراوانی بەشداریان کرد، مەولود و قورئانی پیرۆز و ئیلاهیات بۆ شەهیدانی ١٥ی تەمووز خوێندرا و نزا کرا.
لە کاتی هاتنەدەرەوەی لە مزگەوتی گەورەی ئایاسۆفیا کە تیایدا بەشداری لە بەرنەمەکەدا کردبوو، وەزیری بازرگانیی تورکیا، عومەر بوڵات بۆ ڕۆژنامەنووسان دووا و، ئاماژەی بە گرنگی ڕۆژی دیموکراسی و یەکڕیزیی نیشتامنیی ١٥ی تەمووز کرد.

بۆڵات ڕایگەیاند: "بەیانی ڕۆژی ١٦ی تەمووز بە تورکیایەکی نوێوە بەئاگا هاتین. ئەو ئازایەتیی و پێداگریی و ڕێبەرایەتییەی بەڕێز سەرکۆمارمان نیشانی دا، ئەو بەرخۆدانە داستانئامێزەی گەلەکەمان لە گۆڕەپانەکاندا نیشانی دا، یارییەکانی تێکدان و، بەرخۆدانی گەلەکەمان کودەتاچییەکانی تووشی شکست کرد".
