Melike Keskin
14 ئادار 2024•نوێکردنەوە: 14 ئادار 2024
قۆنیا - AA
لە قۆنیا فڕۆکەیەکی مەشقی سەربازیی کەوتەخوارەوە.
بەپێی زانیاری دەستکەوتوو، بە هۆکارێک کە هێشتا نازانرێت، لە سێهەمین بنکەی سەرەکی ئاسمانیی، فڕۆکەیەک کەوتووەتە خوارەوە.
دوا بە دوای ڕووداوەکە ژمارەیەکی زۆر لە تیمەکانی تەندروستیی و ئاگر کوژێنەوە ڕەوانەی ناوچەکە کران.
پێش کەوتنەخوارەوەی فڕۆکەکە، فڕۆکەوانەکەی بە پەڕەشوت خۆی هەڵداوە.