Rauf Maltaş,Eşber Ayaydın
20 شوبات 2023•نوێکردنەوە: 20 شوبات 2023
شانڵیئورفا - AA
لە ئاکامی روودانی تەقینەوەیەک لە باڵەخانەیەکدا لە شاری شانڵیئورفا کە بەهۆی لێچوونی غازەوە دروست بوو، کەسێک گیانی لەدەست دا و پێنجی دیکەش برینداربوون.
بەهۆی تەقینەوەکە باڵەخانەکە زیانی بەرکەوت، دوا بە دوای رووداوەکەش ژمارەیەکی زۆر لە تیمەکانی تەندروستیی و ئاگرکوژێنەوە رەوانەی شوێنەکە کران.
لە تەقینەوەکەدا، یەک کەس گیانی لەدەست دا و پێنجی دیکەش برینداربوون.
وەک گرتنەبەری رێوشوێن، بیناکە بەشێوەیەکی کۆنترۆڵ چۆڵ کرا.
پارێزگاری شانڵیئورفا، ساڵح ئایهان و بەڕێوەبەری ئاسایشی پارێزگاکە، مەهمەت مورات ئوڵوجان شوێنی تەقینەوەکەیان بەسەرکردەوە.