Muhammed Nuri Erdoğan
01 کانوونی دووەم 2022•نوێکردنەوە: 02 کانوونی دووەم 2022
ئەنقەرە- AA
سەرۆکایەتی بەڕێوەبردنی کارەساتی سروشتی و دۆخی لەناکاو (AFAD)، ئەوەی ئاشکرا کرد کە لە ساڵی ٢٠٢١دا ٢٣ هەزار و ٧٥٣ بوومەلەرزە تورکیا و دەوروبەری هەژاندوە.
لەوبارەیەشەوە سەرۆکایەتییەکە لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر، ئەو زانیارییانەی بڵاوکردەوە کە ناوەندی چاودێری و هەڵسەنگاندنی بوومەلەرزەی تورکیا دەربارەی بوومەلەرزەکانی ساڵی ٢٠٢١ بڵاویکردبووەوە.
بەمشێوەیش ساڵی رابردوو ٢٣ هەزار و ٧٥٣ بوومەلەرزە تورکیا و دەوروبەری هەژاندوە، لەو ژمارەیەش سێ بوومەلەرزەیان لە سەروو شەش پلەوە بوون.