Rewa Mahmut Hasan,Hemın Othman Mohammed
19 کانوونی دووەم 2017•نوێکردنەوە: 20 کانوونی دووەم 2017
سەرۆکوەزیرانی تورکیا بینالی یڵدرم رایگەیاند کە لەکاتی ئەنجامدانی ریفراندۆم بۆ گۆرانکاری دەستوور، جەمسەرگیری کۆمەڵگەو ناکۆکی دروست نابێت.
یڵدرم لەکاتی بەڕێوەچوونی کۆبوونەوەی خولی دووهەمی پەرلەمان لەسەر گۆرانکاری دەستوور، لەگەڵ پەیامنێران و نوێنەری دەزگاکانی راگەیاندن کۆبووەوە و وەڵامی پرسیاری رۆژنامەنووسانی دایەوە.
یڵدرم ئاماژەی بەوەدا کە دوای کۆتایی هاتنی قۆناغی پەرلەمانی لەسەر پرسی گۆرانکاری دەستوور،هەر پارتێک کەمپینی خۆی دەربارەی ریفراندۆم بەڕێوەدەبات و هەر کەسە و حاڵی خۆی باس دەکات و گوتی: "لە ناو پارتە سیاسیە رکابەرەکانیشماندا پێکهاتەیەکی هاوشێوەیی دوانی دەردەکەوێت.باخچەلی دەڵێت دەنگم بەڵێیە، هەڵوێستی لەسەر ریفراندۆم هەمان شتە. ئاک پارتی و مەهەپە لە مەیدانەکان دەبن و هەدەپەو جەهەپەش لە دژی، هەڵمەتی خۆیان بەرێوەدەبەن.لەو بڕوایەدانیم ئەم جیاوازیە، لەگەڵ دەنگی هاوڵاتیاندا وەک خۆی رەنگ بداتەوە.جەمسەرگیری کۆمەڵگەو ناکۆکی نێوانیانی لێ بکەوێتەوە".
یڵدرم ئه‌وه‌ی وه‌بیرهێنایه‌وه كه بۆجاری 19ـه‌مینه له‌رێگه‌ی دیموكراسییه‌وه هه‌مواری ده‌ستوور كراوه و، گوتی: "به‌شێوه‌ی سیستەمی به‌ڕێوه‌بردن گۆڕانكارییه‌كی ریشه‌یی ئه‌نجام ده‌درێت. ئه‌گه‌ر شتی بچووك وه‌لانێین، پێویسته ئه‌وه بڵێین كه بابه‌ته‌كه له سنووره‌كانی دیموكراسیدا ئه‌نجامدرا".
سه‌رۆكوه‌زیرانی توركیا یڵدرم، باسی له‌وه كرد كه هاووڵاتی به ئه‌رێنیی له به‌ره‌نگاربوونه‌وه تیرۆر ده‌ڕوانێت و، گوتی: "ده‌وڵه‌ت رووبه‌ڕووی تیرۆر ده‌بێته‌وه، هاووڵاتی ئه‌وه ده‌بینێت. پشتیوانی له به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی تیرۆر به‌رزه. له سه‌رتاسه‌ری توركیا، له باشووری رۆژهه‌لات و رۆژهه‌ڵاتیش پشتیوانیی به‌ڕێژه‌یه‌كی به‌رچاوه. ئه‌وه‌یش سه‌رچاوه‌یه‌كی گرنگیی هێزه. ئه‌و پشتیوانیه نیشانی ده‌دات كه به‌ره‌نگاریمان پڕواتایه و له جێگه‌ی خۆیدایه. له قۆناغێكی مام ناوه‌ند و درێژخایه‌ندا، توركیا هێزی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی تیرۆری زیاد ده‌كات. به گۆڕانكارییه‌ك سه‌قامگیری و حكوومه‌تێكی به‌هێز بونیات ده‌نێت، كات به باشی به‌كارده‌هێنێت".