Hüseyin Yıldız,Cüneyt Çelik
02 حوزەیران 2023•نوێکردنەوە: 05 حوزەیران 2023
قەرس - AA
ناوچە شێدارەکانی دەریاچەی چاڵی لە پارێزگای قەرس لە باكووری خۆرههڵاتی توركیا کە میواندارێتی ١٨٥ جۆر باڵندە دەکات، یەکێکە لەو شوێنانەی کە چاودێرانی باڵندەکانیش رووی تێدەکەن.
دەریاچەی چاڵی، کە بەرزترین دەریاچەی تورکیایە لەسەر ئاستی دەریا لە ساڵی ٢٠١٦وە بۆ ئێستا وەکو"ناوچەی شێداری کە خاوەنی گرنگییەکی نیشتمانییە" پارێزگاری لێدەکرێت.
دەریاچەی چاڵی کە دوو هەزار و ٢٣٧ مەتر لەسەر ئاستی دەریاوە بەرزە، میواندارێتی ژمارەیەکی زۆر باڵندە دەکات و بووەتە خاڵی پشوودانی باڵندە کۆچەرییەکان.
دەریاچەکە، بەشێوەیەکی گشتی وێستگەیەکە بۆ ئەو باڵندانەی کە لە ئەفریقاوە بۆ رووسیا کۆچ دەکەن و لەبەر ئەم هۆکارە بووەتە یەکێک لەو خاڵانەی کە چاودێرانی باڵندە رووی تێدەکەن.
- "ئاراستەیەکی گرنگی و ئاسانە کە چاودێران بەکاریدەهێنن"
بەڕێوەبەری سەنتەری توێژینەوەی زانستی باڵندە لە زانکۆی ئیدر، د. ئێمراه چەلیک لە لێدوانێکیدا بۆ پەیامنێری ئاژانسی ئانادۆڵو ئاماژەی بەوە کرد کە دەریاچەی چاڵی یەکێکە لە ناوچە گرنگەکانی باڵندەکان لە رۆژهەڵاتی ئانادۆلو.
چەلیک، ئاماژەی بەوە کرد کە ئەکادیمییەکان، رێکخراوەکانی کۆمەڵگەی مەدەنی و سرووشت دۆستان لە دەریاچەکە توێژینەوە ئەنجامدەدەن و گوتی: "لە توێژینەوەکانی پێشووتر ١٨٣ جۆر باڵندە لە دەریاچەی چاڵی تۆمارکراوە. ئێمەش لە دوایین کارەکانماندا دوو جۆری نوێمان تۆمارکرد و کۆی گشتی بووە ١٨٥ جۆر".