Hüseyin Demirci
07 تەمووز 2023•نوێکردنەوە: 08 تەمووز 2023
قەرس - AA
لە قەزای ساریکامیش سەر بە پارێزگای قەرس لە تورکیا، وێنەی هەڵۆ و سمۆرەکان لە باخی گشتیدا چرکێنرا.
باخی گشتی کە دەکەوێتە گەڕەکی ئینۆنۆ لە ناوەندی قەزاکە، لەگەڵ گەرمبوونی کەشوهەوا جموجۆڵی تێکەوت. لە باخەکەدا هەڵۆ و سمۆرەکان بینران.
وێنەی سمۆرەکان کە بەسەر لقی دارەکاندا هەڵدەگەڕان و هەڵۆیەکان کە بەدوای نێچیردا دەگەڕان، چرکێنرا.
ئاژەڵەکان سەرنجی ئەو هاووڵاتییانەیان بۆ خۆیان راکێشا کە بۆ سەیران و پشوودان هاتبوونە باخەکە.
یوسف تەمەل کە یەکێکە لەو منداڵانەی لە باخەکەدا یاری دەکرد، رایگەیاند، ئەوان ئاوێزانی سرووشت بوون و گوتی: "لەگەڵ هاوڕێکانمان لە باخەکەدا پیاسە دەکەین. سمۆرە و هەڵۆکان جوانییەکی بێ وێنە بە باخەکە دەبەخشن".