Gökhan Gücüklüoğlu
28 ئەیلوول 2020•نوێکردنەوە: 30 ئەیلوول 2020
سینۆپ – AA
سێ بێچووه سمۆره كه به‌هۆی په‌لاماردانی پشیله‌وه داكیان مردووه، له‌لایه‌ن پزیشكانی ڤێرتێرنه‌ری سه‌نته‌ری رزگاركردنی ئاژه‌ڵه كێوییه‌كانی ساریكوم له پارێزگای سینۆپ كه سه‌ربه وه‌زاره‌تی كشتوكاڵ و دارستانی توركیایه ده‌پارێزرێن.
نزیكه‌ی دوو هه‌فته‌یه ئه‌م بێچووه سمۆرانه له باخچه‌ی خانه‌واده‌یه‌كی جووتیار له شارۆچكه‌ی ئێرفهلهك دۆزرانه‌وه و دواتر ره‌وانه‌ی سه‌نته‌ری رزگاركردنی ئاژه‌ڵه كێوییه‌كانی ساریكوم كران و له‌وێ چاره‌سه‌ری پزیشكی‌یان بۆ كرا و هه‌ر له‌وێش ده‌پارێزرێن.
پێده‌چێت ته‌مه‌نی ئه‌م بێچووه سمۆرانه یه‌ك مانگ بێت و ماوه ماوه بۆ ئه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ سروشت رابێن ده‌برێنه ده‌ره‌وه‌ی سه‌نته‌ره‌كه.
به‌ڕێوه‌به‌ری ناوچه‌ی دەیه‌می پاركه نیشتمانییه‌كان و پاراستنی سروشت، حه‌سه‌ن باشیغیت به په‌یامنێری ئاژانسی ئانادۆڵوی راگه‌یاند كه جگه له ئاژه‌ڵه كێوییه برینداربووه‌كان، هه‌روه‌ها ئه‌و ئاژه‌ڵانه‌ش ده‌پارێزرێن و به‌خێو ده‌كرێن كه له‌نێو سروشتدا به ده‌ست برسێتییه‌وه ناڵاندوویانه یاخود هه‌تیو كه‌وتوون.
حه‌سه‌ن باشیغیت تیشكی خسته سه‌ر ئه‌وه‌ی كه نزیكه‌ی دوو هه‌فته‌یه ئه‌م بێچووه سمۆرانه به گرنگیپێدانی زۆره‌وه ده‌پارێزرێن و به رێگای تایبه‌ت شیر و ماستیان ده‌درێتێ و گوتی: "خوا یار بێت له‌م نزیكانه دهیانگێڕێنهوه ناو سروشت".