Recep Bilek,Ergün Haktanıyan
07 تەمووز 2023•نوێکردنەوە: 08 تەمووز 2023
هاتای - AA
لە پارێزگای هاتای رووخاندنی ئەو خانووانە بەردەوامە کە بەهۆی بوومەلەرزەکانی شەشی شوباتەوە زیانی زۆریان بەرکەوتووە.
ئەو خانووانەی لە قەزاکانی ئەنتاکیا، دەفنە، ئاڵتنئۆزوو، ئیسکەندەروون، هاسا، سامانداغ، کرکهان، بەلەن، رەیهانلی، ئارسووز، یایلاداغی و ئەرزین کە دوای بوومەلەرزەکان بڕیاری رووخاندنیان بۆ دەرکرابوو، دەڕوخێندرێن.
کارەکانیش لەلایەن تیمی پسپۆڕەوە ئەنجامدەدرێن و بۆ رێگریکردن لە هەر زیانێک بە دەوروبەری بیناکان، رێوشوێنی پێویست دەگیرێتەبەر و کارەکان بە شێوەیەکی کۆنرۆڵکراو ئەنجام دەدرێن.
دواتر پاشماوەی بینا رووخێندراوەکان دەکرێنە بارهەڵگرەوە و دەبرێنە ئەو شوێنانەی کە بۆ فڕێدانی داروپەردووەکان تەرخان کراون.