Muhammed Enes Can
26 تشرینی دووەم 2019•نوێکردنەوە: 27 تشرینی دووەم 2019
ئیستانبوڵ - AA
له چوارچێوه‌ی لێكۆڵینه‌وه له پێكهاته‌ی فه‌تۆ له‌نێو سوپادا، سه‌رۆكایه‌تی داواكاری گشتیی كۆماری ئیستانبوڵ، بڕیاری ده‌ستگیركردنی بۆ ٥٤ گومان‌لێكراو ده‌ركرد.
له ئه‌نقه‌ره له چوارچێوه‌ی لێكۆڵینه‌وه له فه‌تۆ، بڕیاری ده‌ستگیركردن بۆ ٣٦ سه‌رباز كه ٣٢یان سه‌ربازی هه‌میشه‌یین له فه‌رمانده‌یی هێزەكانی وشكانیی و ئیمامێكی مه‌حره‌م ده‌ركرا.
له چوارچێوه‌ی لێكۆڵینه‌وه له پێكهاته‌ی رێكخراوی تیرۆریستیی فه‌تحوڵڵاچی (فه‌تۆ) له‌نێو سوپادا له ٢٦ پارێزگا كه ناوه‌ندی لێكۆڵینه‌وه‌كه پارێزگای قۆنیایه، به تۆمه‌تی ''ئیمامه‌تی مه‌حره‌می رێكخراوه‌كه'' بڕیاری ده‌ستگیركردن بۆ ٥٠ گومان‌لێكراو ده‌ركرا.