Betül Yürük
26 تشرینی دووەم 2019•نوێکردنەوە: 27 تشرینی دووەم 2019
نیویۆرك - AA
به هۆی لێهاتووی له زنجیره‌ی كهسایەتیدا، هالوك بیلگینهر له ٤٧هه‌مین خه‌ڵاتی نێوده‌وڵه‌تی ئێمی-دا به باشترین ئه‌كته‌ری پیاو هه‌ڵبژێردرا.
خه‌ڵاتی نێوده‌وڵه‌تی ئیمی كه ئه‌مساڵ ٤٧هه‌مینی رێكده‌خرێت، له رێوڕه‌سمێكدا له نیویۆرك به براوه‌كانی به‌خشرا و، ئه‌كته‌ر بیلگینهر خه‌ڵاتی باشترین ئه‌كته‌ری پیاوی وه‌رگرت.
دوای وه‌رگرتنی خه‌ڵاته‌كه بیلگینهر بۆ ئاژانسی ئانادۆڵو دووا و، رایگه‌یاند: ''زۆر خۆشحاڵم. زیاتر له خۆم دڵخۆشم به‌وه‌ی خه‌ڵاته‌كه بۆ توركیا ده‌چێت. شتێكی زۆر دڵخۆشكه‌ره به‌هۆی كارێكه‌وه كه به خۆشه‌ویستی و حه‌زه‌وه كردوومانه له لایه‌ن كه‌سانی دیكه‌وه له پلاتفۆڕمێكی نێوده‌وڵه‌تیدا به شایسته داده‌نرێت و خه‌ڵات ده‌كرێت. زۆر دڵخۆشم''.