Barış Kılıç
01 تشرینی یەکەم 2023•نوێکردنەوە: 02 تشرینی یەکەم 2023
ئەنقەرە - AA
وەزیری ناوخۆی تورکیا عەلی یەرلیکایا ڕایگەیاند، نزیکەی کاتژمێر ٩:٣٠ خولەکی بەیانی، دوو تیرۆریست کە بە ئۆتۆمبێلێکی بازرگانییەوە هاتوونەتە بەردەم دەروازەی هاتنە ژوورەوەی بەڕێوەبەرایەتی گشتی ئاسایش سەر بە وەزارەتی ناوخۆ، هێرشێکی تيرۆریستیان ئەنجام داوە و بە هۆیەوە دوو کارمەندی پۆلیس بە سووکی بریندار بوون.
عەلی یەرلیکایا لە پەیامێکدا لەبارەی ھێرشەکەوە لە ھەژماری تایبەتی خۆی لە سۆشیال میدیا رایگەیاندووە: "نزیکەی کاتژمێر ٩:٣٠ خولەکی بەیانی دوو تیرۆریست کە بە ئۆتۆمبێلێکی بازرگانییەوە ھاتبوونە بەردەم دەروازەی چوونە ژوورەوەی بەڕێوەبەرایەتی گشتی ئاسایش سەر بە وەزارەتی ناوخۆمان، ھێرشێکی تيرۆریستیان ئەنجامدا و دواتر یەکێک لە تیرۆریستەکان خۆی تەقاندەوە و تیرۆریستەکەی دیکەش لە چالاکی خراوە".
لە #ئەنقەرە هێرشێکی تیرۆریستی ئەنجام درا https://t.co/YSAc4iEBS4 pic.twitter.com/UB2tQwN0Tj — Anadolu Soranî (@aasorani) October 1, 2023
وەزیری ناوخۆی تورکیا ڕاشیگەیاند: "لە کاتی تەقەکردندا دوو پۆلیسمان بە سووکی بریندار بوون. هیوای زوو چاکبوونەوە بۆ قارەمانەکانمان دەخوازم".

وەزیری ناوخۆی تورکیا لە نووسینەکەیدا جەختیشی لەوە کردووەتەوە کە "شەڕەکەمان بێ وەستان بەردەوام دەبێت تا دوا تیرۆریست لە چالاکی دەخەین".
