Hüseyin Cem Dağıstanlı
23 ئاب 2024•نوێکردنەوە: 26 ئاب 2024
ئەنقەرە - AA
لە میانی ئۆپەراسیۆنەکانی "گورز-٩"دا کە لە ١٧ پارێزگای تورکیا کرایە سەر ڕێکخراوی تیرۆریستیی داعش، ٦٥ گومانلێکراو دەستگیرکران.
وەزیری ناوخۆی تورکیا، عەلی یەرلیکایا لە هەژماری خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی بڵاویکردەوە لە ١٧ پارێزگادا لە نێویاندا ئەنقەرە و ئیستانبوڵ ئۆپەراسیۆنی "گورز-٩" ئەنجامدراوە.
یەرلیکایا باسی لەوە کرد لەو ئۆپەراسیۆنانەدا کە لەلایەن تیمەکانی ئاسایشی پارێزگا بە هەماهەنگیی سەرۆکایەتی هۆبەی بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر و سەرۆکایەتی دەزگای هەواڵگریی لە بەڕێوەبەرایەتی گشتیی ئاسایش بەڕێوەچوو ٦٥ گومانلێکراو دەستگیرکراون و دەستخۆشی لە پۆلیسانە کرد کە لە ئۆپەراسیۆنەکەدا بەشداربوون و ڕایگەیاند: "دەمەوێت گەلە ئازیزەکەمان بزانێت تا لەچالاکی خستنی دوایین تیرۆریست بە نزا و پشتیوانی ئێوە بێوچان بەردەوام دەبین لە خەبات".