Zafer Fatih Beyaz,Tanju Özkaya,1 23
12 شوبات 2018•نوێکردنەوە: 13 شوبات 2018
ئەنقەرە - AA
سەرۆکایەتی داواکاری کۆماری ئەنقەرە دەستی کرد بە لێکۆڵینەوە لەبارەی هاوسەرۆکی گشتیی هەدەپە، پەروین بوڵدان و پەرلەمانتاری بازنەی ئیستانبوڵی هەدەپە، سڕی سوڕەییا ئۆندەر بە هۆی لێدوانەکانیان سەبارەت بە ئۆپەراسیۆنی لقی زەیتون لە کۆنگرەی سێیەمی هەدەپە.
بە پێی زانیارییەکانی پەیامنێرانی ئاژانسی ئانادۆڵو، سەرۆکایەتی داواکاری کۆماری ئەنقەرە دەستی کردووە بە لێکۆڵینەوە لەبارەی بەرزکردنەوە وێنەکانی سەرۆکی رێکخراوی تیرۆریستی پەکەکە، عەبدوڵڵا ئۆجەلان و پڕوپاگەندەکردن بۆ تیرۆر و پڕوپاگەندەی لەکەدار بۆ ئۆپەراسیۆنی لقی زەیتون لە میانی گوتارەکاندا لە کۆنگرەی سێیەمی هەدەپە لە هۆڵی وەرزشی ئەنقەرە.
لەو میانەیەدا دەستکراوە بە لێکۆڵینەوە لەبارەی پەرلەمانتاری بازنەی ئیستانبوڵی هەدەپە، سڕی سوڕەییا ئۆندەر کە سەرۆکایەتی دیوانی کۆنگرەکەی دەکرد هەروەها لە هاوسەرۆکی گشتی هەدەپە، پەروین بوڵدان بە تۆمەتی "پڕوپاگەندەکردن بۆ رێکخراوی تیرۆریستی"، "هاندانی خەڵک بۆ رق و کینە و دووبەرەکی" و "ستایشکردنی تاوان و تاوانبار".
لە کۆنگرەکەدا هەردوو ناوهاتوو دژ بە ئۆپەراسیۆنی لقی زەیتون دواون کە ئامانج لەو ئۆپەراسیۆنەی سوپای تورکیا لەناوبردنی تیرۆریستانی پەیەدە/یەپەگە/پەکەکە/کەجەکە و داعش و رزگاکردنی خەڵکە لە دەست ستەم و زوڵم و زۆری ئەوان لە دەڤەری عەفرین. ئۆندەر و بوڵدان بانگەشەی ئەوەیان کردبوو کە گوایە لە ئۆپەراسیۆنەکەدا هاووڵاتییانی سڤیل کوژراون.