Abdullah Shukur
10 کانوونی یەکەم 2016•نوێکردنەوە: 11 کانوونی یەکەم 2016
ئیستانبوڵ - AA
سەرکۆماری تورکیا، رەجەب تەیب ئەردۆغان: "لێرەوە دەمەوێت سوپاسی سەرۆکوەزیران بینالی یڵدرم و سەرۆکی گشتی مەھەپە دەوڵەت باخچەلی و ھاوڕێیانی دیکە بکەم بەھۆی ھەوڵ و کارکردنیان لە پێشکەشکردنی ئەو پڕۆژە یاسایەی کە ئەمڕۆ پێشکەشی پەرلەمان کرا. ھیوادارام پەرلەمانیش بڕیاری خۆی بدات و لە دوای ئەوەش گەل بڕیاری خۆی لەسەر دەدات".
سەرکۆماری تورکیا رەجەب تەیب ئەردۆغان لە رێوڕەسمی خەڵاتی نەجیب فازل کسەکورێک وتارێکی پێشکەش کرد.
سەرکۆماری تورکیا، رەجەب تەیب ئەردۆغان لە وتارەکەی شاری ئیستانبوڵ: "ھەموومان پێکەوە دەسەڵاتێکی بەرێوەبردنی تەواو دادەمەزرێنین کە ھیچ کەسێک وەلاوە نەنێت و ٧٩ ملیۆن ھاووڵاتی لەباوەش بگرێت. لەبیر مەکەن بەزەیی ھاتنەوە بە ستەمکار بە مانای ستەمکردن لە ستەملێکراو دێت. دەست لە ناو دەست پێکھاتەیەکی دادپەروەر دادەمەزرێنین".
ئەردۆغان لەبارەی پڕۆژە یاسای گۆڕانکاری دەستوور گوتیشی: " لێرەوە دەمەوێت سوپاسی سەرۆکوەزیران بینالی یڵدرم و سەرۆکی گشتی مەھەپە دەوڵەت باخچەلی و ھاوڕێیانی دیکە بکەم بەھۆی ھەوڵ و کارکردنیان لە پێشکەشکردنی ئەو پڕۆژە یاسایەی کە ئەمڕۆ پێشکەشی پەرلەمان کرا. ھیوادارام پەرلەمانیش بڕیاری خۆی بدات و لە دوای ئەوەش گەل بڕیاری خۆی لەسەر دەدات".