Abdullah Shukur
10 کانوونی یەکەم 2016•نوێکردنەوە: 11 کانوونی یەکەم 2016
ئەنقەرە
سەرۆکوەزیرانی تورکیا بینالی یڵدرم و سەرۆکوەزیرانی عێراق حەیدەر عەبادی لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا ھاوڕابوونە لەسەر بەرەنگاربوونەوەی دژی ھەڕەشەی ھاوبەشی رێکخراوەکانی تیرۆریستی داعش و پەکەکە بۆ سەر ئاسایشی ھەردوو وڵاتی تورکیا و عێراق.
بەپێی ئەو راگەیەنراوەی کە لە بەشی راوێژکاریی راگەیاندنی سەرۆکایەتی وەزیران تورکیا بڵاوکراوەتەوە، سەرۆکوەزیرانی تورکیا بینالی یڵدرم پەیوەندییەکی تەلەفۆنی لەگەڵ سەرۆکوەزیرانی عێراق حەیدەر عەبادی ئەنجامداوە.
لەو پەیوەندییە تەلەفۆنییەدا ھەردوولا جەختیان لەسەر ھاوکاری نێوان تورکیا و عێراق لە گشت بوارەکان کردووەتەوە.
یڵدرم لە پەیوەندییە تەلەفۆنییەکەدا جەختی لە پاڵپشتی تورکیا لە بەرەنگاربوونەوەی عێراق لە دژی رێکخراوی تیرۆریستی کردووەتەوە. بە تایبەتی لە مووسڵ و ناوچەکانی دیکە.
ھاوکات لە پەیوەندییە تەلەفۆنییەکەدا ھەردوو سەرۆکوەزیران ھاوڕابوون لەسەر بەرەنگاربوونەوەی دژی ھەڕەشەی ھاوبەشی رێکخراوەکانی تیرۆریستی داعش و پەکەکە بۆ سەر ئاسایشی ھەردوو وڵاتی تورکیا و عێراق
لە لایەکی دیکەش یڵدرم ئاماژەی بەوە داوە کە تورکیا دڵنیایە لەوەی کە دەسەڵاتدارانی عێراق رێوشوێنی پێویست دەگرنە بەر بەمەبەستی رێگری لە سەرھەڵدانەوەی رێکخراوەکانی تیرۆریستی لەو شوێنانەی کە لە رێکخراوی تیرۆریستی داعش پاک دەکرێنەوە بە تایبەتی مووسڵ و تەلەعفەر.
لە پەیوەندییە تەلەفۆنییەکەدا عەبادی رایگەیاندووە کە ئەم داواکاریانە لە لایەن بەرپرسانی وڵاتەکەیەوە وەرگیراون و زانیاری لە بارەی پێشھاتەکانی ئەم دواییەی ناوچەکە بە یڵدرم داوە .
ھەردوو سەرۆکوەزیران ئیرادەی ھاوبەشی وڵاتەکانیان لەبارەی بەھێزکردنی پەیوەندی ئابووری کردووەتەوە و ھاوڕابوونە لەسەر ھەنگاونانی پێویست لەمبارەیەوە.