Abdullah Shukur
10 کانوونی یەکەم 2016•نوێکردنەوە: 11 کانوونی یەکەم 2016
ھەکاری
لەدوای نۆژەنکردنەوەی لە لایەن پارێزگای ھەکاری، ناوەندی مێرگا بوتان بۆ خلیسکانێی سەربەفر بەرووی خەڵکی ناوچەکەدا کرایەوە.
ئەم ناوەندە دوو ھەزار و ٨٠٠ مەتر لەسەر ئاستی رووی دەریا بەرزە و نزیکەی ١٢ کیلۆمەتر لە ناوەندی شاری ھەکارییهوه دوورە.
بەرێوەبەری وەرزش و لاوانی پارێزگای ھەکاری رەشید گوڵدال بە رۆژنامەوانانی راگەیاند لەچەند ساڵی داھاتوودا لەم ناوەندە پێشبڕکێی نێودەوڵەتی ئەنجام دەدرێت.
گوڵدال ئاماژهی بهوهشکرد بە ھاوکاری ئیدارەی خۆجێیی پارێزگاکە توانیویانە ئەم ناوەندە نۆژەن بکەنەوە و گوتی: "زۆربەی بەشەکانی ناوەندەکەمان نۆژەنکردووەتەوە و کافتریاکەشمان بە کرێ داوە. ئاستی بەفر زۆر باشە. لە دوای کۆتایھاتنی کێشەی ئەمنی لەھەکاری، ئەم ناوەندی لە بواری گەشتیارییدا جێگەی خۆی دهکاتهوه".
لە لایەکەی دیکەوه پەرستارێکی نەخۆشخانەی گشتی ھەکاری بە ناوی خەدیجە ئارسۆز ئاماژەی بەوەدا چوار مانگ پێش ئێستا لەو نەخۆشخانەیە دامەزراوە و خەڵکی ناوچەکەش زۆر نیازپاکن.
ئارسۆز لەبارەی ناوەندی مێرگا بوتان بۆ خلیسکانێی سەربەفر گوتی: "ئەم ناوەندە دەرفەتێکی گەورەیە بۆ شاری ھەکاری. چونکە لێرە شوێنێکی ئەوتۆ نییە کە خەڵک بۆ بەسەربردنی کاتێکی خۆش بۆی بچێت. پێشنیاری ئەوە دەکەم کە خەڵک سەردانی ئەم ناوەندە بکەن".