توركيا

لێدوانی وەزیری ناوخۆی تورکیا لەبارەی ئاسایشی ھەڵبژاردنە خۆجییەکانی وڵات

وەزیری ناوخۆی تورکیا، سولەیمان سۆیڵو: "هەڵبژاردنە خۆجێیەکانی ٣١ی ئادار، هەڵبژاردنێکە کە هەڵسەنگاندنمان کردووە پەکەکە لە هەموو جێیەکدا کە پێی بکرێت، چالاکی ئەنجامدەدات.

Abdullah Shukur  | 20.01.2019 - نوێکردنەوە : 21.01.2019
لێدوانی وەزیری ناوخۆی تورکیا لەبارەی ئاسایشی ھەڵبژاردنە خۆجییەکانی وڵات

Gaziantep

عەنتاب - AA

وەزیری ناوخۆی تورکیا، سولەیمان سۆیڵو رایگەیاند: "هەڵبژاردنە خۆجێیەکانی ٣١ی ئادار، هەڵبژاردنێکە کە هەڵسەنگاندنمان کردووە پەکەکە لە هەموو جێیەکدا کە پێی بکرێت، چالاکی ئەنجامدەدات. بەتایبەت لەو شارەوانییانەی کە کەسانێکمان بۆ دامەزراندوون، خوێنی زۆری لەدەستداوە. لەو شارەوانییانەدا لە رووی پێگە و لە رووی سەرچاوەی لۆجستیشەوە زیانی گەورەی بەرکەوت. ئێستا دەیانەوێت ئەوانە قەرەبوو بکەنەوە. هەربۆیە لەبەرامبەر هەر جۆرە کردەوەیەکی تیررۆریستیدا بێ ئەوەی هیچ وردەکارییەک جێبهێڵین، رێککار دەگرینە بەر".

سۆیلو لە ھۆتێلێکی شاری عەنتاب لەگەڵ بەرپرسانی ١١ پارێزگای تورکیا لەبارەی ئاسایشی ھەڵبژاردنەکانی ٣١ی ئادار کۆبووەوە.

سولەیمان سۆیڵو گوتی: "کەسانێک پێشنیازی گەڕانەوەی بەکارھێنانی مەرەکەبی پەنجە دەکەن (لە ھەڵبژاردانەکان). ئەستەمە لەم بۆچوونانە تێبگەین کە دەیانەوێت تورکیا بگەڕێنەوە دواوە".

سولەیمان سۆیڵو لەبارەی ھەڵبژاردنەکانەوە گوتی: "ھەڵبژاردنە خۆجێیەکانی ٣١ی ئادار، ھەڵبژاردنێکە کە ھەڵسەنگاندنمان کردووە پەکەکە لە ھەموو جێیەکدا کە پێی بکرێت، چالاکی ئەنجامدەدات. بەتایبەت لەو شارەوانییانەی کە کەسانێکمان بۆ دامەزراندوون، خوێنی زۆری لەدەستداوە. لەو شارەوانییانەدا لە رووی پێگە و لە رووی سەرچاوەی لۆجستیشەوە زیانی گەورەی بەرکەوت. ئێستا دەیانەوێت ئەوانە قەرەبوو بکەنەوە. ھەربۆیە لەبەرامبەر ھەر جۆرە کردەوەیەکی تیررۆریستیدا بێ ئەوەی ھیچ وردەکارییەک جێبھێڵین، رێکار دەگرینە بەر".

وەزیری ناوخۆی تورکیا، سولەیمان سۆیڵو ھەر لەبارەی ھەڵبژاردنەکانی ٣١ی ئادار لە تورکیا گوتیشی: "لە بەرامبەر ئەو کەسانەی دەیانەوێت کاری ئاژەوەگێری لە رێگەی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان ئەنجام بدەن، 'تیمی بەرەنگاربوونەوەی تاوانەکانی زانیاری' کە تایبەت بۆ ھەڵبژاردنەکان پێکھێنراوە لە ھەڵبژاردنەکان دەستبەکاردەبێت".

وەزیری ناوخۆی تورکیا، سولەیمان سۆیڵو گوتیشی: "لە ٢٦ پارێزگای رۆژھەڵات و باشووری رۆژھەڵات، ٣٧ ھەزار و ٧١٠ ناونیشان بەشێوەیەکی ناڕەوا و نادروست گۆڕدراون".


بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın