لێدوانی وه‌زیری به‌رگریی توركیا له‌باره‌ی "ئۆپه‌راسیۆنی سزادان"
وه‌زیری به‌رگریی توركیا، خولوسی ئاكار: "با كه‌س گومانی له‌وه نه‌بێت به‌رپه‌رچی هه‌ر جۆره هێرشێك وه‌ك خۆی ده‌ده‌ینه‌وه و هیچ هێرشێك به‌بێ وه‌ڵام تێناپه‌ڕێت".
Ankara
ئه‌نقه‌ره - AA
وه‌زیری به‌رگریی توركیا، خولوسی ئاكار له‌باره‌ی ئه‌و ئۆپه‌راسیۆنه‌ی دوای هێرشی تیرۆریستی بۆ سه‌ر ئاكچاكاله ئه‌نجام درا، رایگه‌یاند: "با كه‌س گومانی له‌وه نه‌بێت به‌رپه‌رچی هه‌ر جۆره هێرشێك وه‌ك خۆی ده‌ده‌ینه‌وه و هیچ هێرشێك به‌بێ وه‌ڵام تێناپه‌ڕێت".
ئاكار له‌باره‌ی ئه‌و ئۆپه‌راسیۆنه‌ی وه‌ك به‌رپه‌رچدانه‌وه‌ی ئه‌و هێرشه تیرۆریستییه‌ی كرایه سه‌ر سنوور له ئاكچاكاله وه‌ڵامی پرسیاری په‌یامنێری ئاژانسی ئانادۆڵوی دایه‌وه.
ئاكار جه‌ختی له‌وه كرده‌وه كه با كه‌س گومانی له‌وه نه‌بێت به‌رپه‌رچی هه‌ر جۆره هێرشێك وه‌ك خۆی ده‌ده‌نه‌وه و هیچ هێرشێك به‌بێ وه‌ڵام تێناپه‌ڕێت، گوتی: "لە ئۆپەراسیۆنەکانی سزاداندا کە لە دوای پەلامارە تیرۆريستییەکەی ئاکچاکالە، دەستیانپێکرد، ٤٤ تیرۆريست لە چالاکی خران".
خولوسی ئاكار رایگه‌یاند كه له ئاكامی هێرشه قێزه‌ونه‌كه‌ی تیرۆریستان به بۆمب سێ سه‌ربازی توركیا گیانیان له‌ده‌ست داوه و گوتی: "له دوای هێرشه قێزه‌ونه‌كه‌وه ئۆپه‌راسیۆنی سزادانمان ده‌ست پێ كرد و به‌پێی دوا زانیارییه‌كان ٤٤ تیرۆريست لە چالاکی خراون. خوێنی شه‌هیده‌كانمان به‌فیڕۆ ناڕوات. چاوه‌ڕوانین لایه‌نی دانوستانكار له سوووریا به به‌رپرسیارێتی خۆی هه‌ڵبستێت. ده‌توانم بڵێم ئه‌و هێرشانه په‌تی دانبه‌خۆگرتوویی ئێمه‌یان پچڕاندووه".
بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن