Izmir
ئیزمیر – AA
٦٠ له‌و ١٦٢ كه‌سه ده‌ستبه‌سه‌ر كران كه له میانی ئۆپه‌راسیۆن بۆ سه‌ر شانه نهێنییه‌كانی رێكخراوی تیرۆریستی فه‌تحوڵڵاچی (فه‌تۆ) له‌نێو سوپای توركیادا له ٤٠ پارێزگای توركیا ده‌ستگیر كرابوون.
سه‌رۆكایه‌تیی داواكاریی كۆماریی ئیزمیر كاروباری ١٦٠ له‌و ١٦٢ تۆمه‌تباره‌ی ته‌واو كرد كه له میانی ئۆپه‌راسیۆن بۆ سه‌ر شانه نهێنییه‌كانی رێكخراوی تیرۆریستی فه‌تحوڵڵاچی (فه‌تۆ) له‌نێو سوپای توركیادا له‌لایه‌ن هۆبه‌ی دژه‌تیرۆری ئاسایش و فه‌رمانده‌یی جه‌ندرمه ده‌ستگیر كراون.
به‌هۆی ره‌وشی ته‌ندروستیی پێنج تۆمه‌تبار، به‌هۆی لێپرسینه‌وه‌ی دووباره دوو تۆمه‌تبار، به‌هۆی نه‌بوونی به‌ڵگه‌ی پێویست پێنج تۆمه‌تبار و به‌هۆی "دانپیانه‌ری سوودبه‌خش" ٣١ تۆمه‌تبار له‌لایه‌ن یه‌كه ئه‌منییه‌كانه‌وه ئازاد كران.
دوای ره‌وانه‌كردنیان بۆ دادگا، دادگا بڕیاری ده‌ستبه‌سه‌ركردنی بۆ ٦٠ تۆمه‌تبار ده‌ركرد و ٥٧ تۆمه‌تباریشی به مه‌رجی دادوه‌ری ئازاد كرد.
تیمه‌كانی پۆلیس و جه‌ندرمه به‌رده‌وامن له هه‌وڵه‌كانیان بۆ ده‌ستگیركردنی ٢٣ تۆمه‌تباری دیكه، كه هێشتا ده‌ستگیر نه‌كراون.
بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن