توركيا

لێدوانی مەولود چاوشئۆغڵو سەبارەت بە پێشھاتەکانی ئیدلب

- وەزیری دەرەوەی تورکیا، مەولود چاوشئۆغڵو: "کۆبوونەوەکەی رۆژی شەممەی رابردووی نێوان شاندی تورکیا و رووسیا ھیچ رێککەوتنێکی سەبارەت بە ئیدلب باکووری سووریا، لێنەکەوتەوە".

10.02.2020 - نوێکردنەوە : 10.02.2020
لێدوانی مەولود چاوشئۆغڵو سەبارەت بە پێشھاتەکانی ئیدلب

Ankara

ئەنقەرە - AA

دوای ئەوەی رۆژی شەممەی رابردوو کۆبوونەوەیەک لەنێوان شاندی رووسیا لەگەڵ شاندی تورکیا بۆ گفتوگۆکردن سەبارەت بە رەوشی ئیدلب سازکرابوو و لەوەبارەوە وەزیری دەرەوەی تورکیا، مەولود چاوشئۆغڵو رایگەیاند کە کۆبوونەوەکە ھیچ رێککەوتنێکی  لێنەکەوتووەتەو.

مەولود چاوشئۆغڵو لە ئەنقەرە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانی لەگەڵ ھاوتا سلۆڤێنییەکەی، میرۆسلاڤ جێرارد سەبارەت پێشھاتەکانی رەوشی ئیدلب داوە.

وەزیری دەرەوەی تورکیا، مەولود چاوشئۆغڵو پابەندبوونی لایەنەکانی دیکە بە رێککەوتنی ئاگربەست لە ئیدلب بە پێویست زانی و گوتی: "ئەگەر لەگەڵ شاندی رووسیا لەبارەی پرسی ئیدلب-ەوە لەسەر نەخشەڕێگایەک رێبکەوتینایە، کۆبوونەوەکەی ئەمڕۆ پێویست نەدەبوو".

مەولود چاوشئۆغڵو ئاماژەی بەناوەڕۆکی کۆبوونەوەکەی ئەمڕۆدا و ئاشکرایکرد کە لە کۆبوونەوەکەدا، شاندەکانی تورکیا و رووسیا بیروڕایان ئاڵوگۆڕدەکەن سەبارەت بە پێشنیازەکانی نێوانیان.

وەزیری دەرەوەی تورکیا، مەولود چاوشئۆغڵو ئەوەی وەبێرھێناوە کە سەرکۆماری تورکیا، رەجەب تەیب ئەردۆغان بۆ چەند جارێک سەرۆکی رووسیا، ڤلادیمیر پوتین-ی لەوە ئاگادارکردووەتەوە، ئەگەر رژێمەکەی بەشار ئەسەد لە ھێرشەکانی بەردەوام بێت ئەوە تورکیا رێوشوێنی پێویست بەرامبەر ئەو ھێرشانە دەگرێتەبەر و گوتیشی: "ھەروەھا منیش لای خۆماەوە ھاوتا رووسییەکەم، سیرگی لاڤرۆڤ لەوبارەوە ئاگادارکردووەتەوە".

مەولود چاوشئۆغڵو باسی لەوەشکرد کە ئەوەی ئێستا بۆ تورکیا گرنگە، رێککەوتنی ئاگربەستە لە ئیدلب لەگەڵ رەخساندنی کەشێکی لەبارە بۆ گەڕانەوەی ئاوارەکان بۆ زێدی خۆیان و گوتیشی: "لەئێستادا بەھۆی بەردەوامی ھێرشەکانی رژێمەکەی بەشار ئەسەد کە بوونەتە ھۆی کوشتن و ئاوارەبوونی خەڵکی مەدەنی، ئەستەمە باس لە رێرەوی سیاسی و کاراکردنی کاری لیژنەی دارشتنەوەی دەستوور بکرێت".

وەزیری دەرەوەی تورکیا، مەولود چاوشئۆغڵو ئاماژەی بەوەیشکرد ئەگەری ھەیە کۆبوونەوە لەنێوان سەرکۆماری تورکیا، رەجەب تەیب ئەردۆغان و سەرۆکی رووسیا، ڤلادیمیر پوتین ساز بکرێت، ئەگەر شاندەکانی تورکیا و رووسیا سەبارەت بە رەوشی ئیدلب نەگەیەشتن بە رێککەوتن.

ئەمڕۆ شاندی رووسیا بۆ جارێکی دیکە دوای ئەو کۆبوونەوەیەی کە رۆژی شەممەی رابردوو لەگەڵ شاندی تورکیا لەبارەی رەوشی ئیدلب ئەنجامیدا گەیشتە ئەنقەرە.

بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın