Esin Işık,Ramal Abdullah Mahmood
13 تەمووز 2019•نوێکردنەوە: 14 تەمووز 2019
ئه‌نقه‌ره - AA
سه‌رۆكی گشتی جه‌هه‌په، كه‌مال كڵچدارئۆغڵو له‌باره‌ی راده‌ستكردنی سیسته‌می به‌رگری مووشه‌كی ئێس-٤٠٠ی رووسی به توركیا رایگه‌یاند: "به‌دڵنیاییه‌وه كاتێك تۆ وه‌ڵامی داواكاری توركیا ناده‌یه‌وه بۆ پێ فرۆشتنی پاتریۆت، توركیا ماف و حه‌قی خۆیه‌تی بۆ پاراستنی ئاسایشی خۆی به دوای جێگره‌وه‌ی دیكه‌دا بگه‌ڕێت".
له كاتی كردنه‌وه‌ی پاركی دادپه‌روه‌ری له‌لایه‌ن سه‌رۆكایه‌تی شاره‌وانی چانكایا كڵچدارئۆغڵو كڵچدارئۆغڵو له‌باره‌ی راده‌ستكردنی سیسته‌می به‌رگری مووشه‌كی ئێس-٤٠٠ی رووسی به توركیا به میدیاكارانی راگه‌یاند كه پێویسته سیناتۆی ئه‌مریكا سه‌ره‌تا سه‌یری ئه‌وه بكات كه توركیا ده‌كه‌وێته چ پێگه‌یه‌كی جوگرافی و گوتی: "توركیا ده‌كه‌وێته ناوچه‌یه‌كی جیۆستراتیجی و له ناو بازنه‌یه‌كی ئاگریندایه. توركیا له ناوخۆ و ده‌ره‌وه ده‌بێ خۆی بپارێزێ. بۆ ئه‌مه‌ش ناچاره رێوشوێنی پێویست بگرێته به‌ر".
كه‌مال كڵچدارئۆغڵو كڕینی ئه‌و جۆره سیسته‌مه‌ی به مافی توركیا زانی و گوتی: "به‌دڵنیاییه‌وه كاتێك تۆ وه‌ڵامی داواكاری توركیا ناده‌یه‌وه بۆ پێ فرۆشتنی پاتریۆت، توركیا ماف و حه‌قی خۆیه‌تی بۆ پاراستنی ئاسایشی خۆی به دوای جێگره‌وه‌ی دیكه‌دا بگه‌ڕێت".