Abdullah Shukur
10 نیسان 2018•نوێکردنەوە: 11 نیسان 2018
ئەنقەرە - AA
سەرۆک ئەرکانی سوپای تورکیا، خولوسی ئاکار گوتی: "ھەموو رێوشوێنێکی پێویست لەمەڕ پاراستنی گیان و سامانی خەڵکی سڤیلی ناوچەکە گیراوەتەبەر. لەمەودواش پێداگرین لە پاراستنی ژینگەی ئاسوودەیی و ئاسایش لە ناوچەکەدا".
بەپێی ئەو راگەیەنراوەی لە سەرۆکایەتی ئەرکانی سوپای تورکیا بڵاوکراوەتەوە، جەنەڕاڵ خولوسی ئاکار و شاندی یاوەری سەردانی فەرماندەیی ھێزی دەریایی کرد و یەکینەکانی بەسەر کردەوە.
خولوسی ئاکار رایگەیاند کە: "ھەرگیز رێگە بە سەپاندنی ئەمری واقیع لە دەریای ئیجە و دەریای ناوەڕاستی رۆژھەڵات نادرێ. لەمبارەیەوە بە پێداگرییەوە رێوشوێنی پێویست دەگیرێتەبەر".
سەرۆک ئەرکانی سوپای تورکیا، خولوسی ئاکار لەبارەی ئۆپەراسیۆنی لقی زەیتون گوتی: "خەڵکی سڤیل و بێ تاوان و ژینگە و ئاسەواری مێژوویی و رۆشنبیری بۆ سوپای تورکیا حەسانەیە (پشتەوانە )".
ئاکار راشیگەیاند کە بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر لە چوارچێوەی ئۆپەراسیۆنی لقی زەیتون تا لەناوبردنی دوایین تیرۆریست بە پێداگرییەوە بەردەوام دەبێت.