Rewa Mahmut Hasan
21 کانوونی دووەم 2017•نوێکردنەوە: 21 کانوونی دووەم 2017
دوای ئەوەی کە پرۆژە یاسای گۆرانکاری دەستووری لە پەرلەمانی تورکیا پەسند کرا، دوای نیشاندانی رەزامەندی لەلایەن سەرکۆماری تورکیاوە لەماوەیەکی نزیکدا دەخرێتە ریفراندۆمەوە، سەرۆکی پارتی بزووتنەوەی نەتەوەیی تورکیا، دەوڵەت باخچەلی هیوای خواست کە ببێتە مایەی خێرو خۆشی بۆ گەلی تورکیا و گوتی: "ئینشائەڵڵا گەلی تورک، بەهەڵسەنگاندنی خۆی جارێکی تر سوود بە گەلەکەی خۆمان دەگەیەنێتەوە".
باخچەلی لەدوای تەواو بوونی پڕۆسەی دەنگدان لەسەر پرۆژە یاسای گۆرانکاری دەستووری لەکاتی هاتنە دەرەوەی، وەڵامی پرسیاری رۆژنامەنوسانی دایەوە و گوتی "هیوا دەخوازم کە ببێتە مایەی خێر و خۆشی بۆ گەلی تورکیا ئینشائەڵڵا گەلی تورک، بەهەڵسەنگاندنی خۆی جارێکی تر سوود بە میللەتەکەی خۆمان دەگەیەنێتەوە".