Salih Bilici,1 23
26 شوبات 2018•نوێکردنەوە: 27 شوبات 2018
ئه‌نقه‌ره - AA
سه‌ركۆماری توركیا ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان به‌ر له به‌ڕێكه‌وتنی به‌ره‌و جه‌زائیر له فڕۆكه‌خانه‌ی ئه‌تاتورك كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانی ئه‌نجام دا.
سه‌ركۆماری توركیا، ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان له‌باره‌ی ده‌ستگیركردنی ساڵح موسلیم، رایگه‌یاند "هه‌م وه‌زاره‌تی ده‌رەوه هه‌م وه‌زاره‌تی ناوخۆ له نزیكه‌وه هه‌نگاو به هه‌نگاو چاودێری ئه‌م بابه‌ته ده‌كه‌ن. هه‌موو ئه‌و كارانه به هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ كاره‌كانی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه و وه‌زاره‌تی داد چاودێری ده‌كرێن. له رێگای كۆبوونه‌وه‌ی پێویست بۆ ئه‌وه‌ی هه‌ڵه‌یه‌ك نه‌كرێت له‌گه‌ڵ ئه‌وێ هه‌نگاو ده‌نرێت".
ئه‌ردۆغان تیشکی خستە سەر ئەوەی کە ئه‌و وڵاتانه‌ی رێكخراوی تیرۆريستیی فه‌تۆ زۆرترین داگیركاریی تیادا ئه‌نجامداوه له ئه‌فریقان. گوتی: "ئه‌و وڵاتانه‌ی كه به‌ر له هه‌مووان رووی خوێناوی و تاریكی فه‌تۆی بۆ ده‌ركه‌وتووه و ده‌ستی به سڕینه‌وه‌یان كردووه له ئه‌فریقان. له سایه‌ی هه‌وڵه‌كانماندا له چه‌ندین وڵات خوێندنگه‌كانی سه‌ر به رێكخراوه‌كه‌مان داخستووه و راده‌ستی وه‌قفی مه‌عاریفمان كردووه".
سه‌ركۆماری توركیا، لەبارەی لێدوانەكانی وه‌زیری ناوخۆ، سوله‌یمان سۆیڵویشەوە گوتی : "بابه‌تی ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ی هاوڕێكه‌مان له ئارادا نییه".