Rauf Maltaş
12 کانوونی یەکەم 2019•نوێکردنەوە: 12 کانوونی یەکەم 2019
ئورفا - AA
سه‌رۆكایه‌تی داواكاری گشتی كۆماری ئورفا رایگەیاند كه له كۆی ١٠٤ کەس کە بەگومانی ئه‌ندامبوون لە رێکخراوی تیرۆریستیی یه‌په‌گه/په‌كه‌كه كه له ناوچه‌كانی شه‌ڕ و پێكدادان له چوارچێوه‌ی ئۆپه‌راسیۆنی كانی ئاشتی قۆڵبه‌ستكراون، ٩٩یان ده‌ستبه‌سه‌ركراون و پێنجه‌كه‌ی دیكه‌شیان به ده‌ستگیركراوی ماونه‌ته‌وه.
له راگه‌یه‌نراوێكدا كه له‌لایه‌ن سه‌رۆكایه‌تیی داواكاری گشتی كۆماری ئورفاوه بڵاوكراوه‌ته‌وه، ئه‌وه وه‌بیرهێنراوه‌ته‌وه كه رۆژی نۆی تشرینی یه‌كه‌می ٢٠١٩ ئۆپه‌راسیۆنی كانی ئاشتی بۆسه‌ر رێكخراوه تیرۆریستییه‌كان به‌مه‌به‌ستی له‌ناوبردنی رێڕه‌وی تیرۆر له باكووری سووریا و گێڕانه‌وه‌ی ئاشتی و خۆشگوزه‌رانی بۆ ناوچه‌كه، ده‌ستیپێكردبوو.
باس له‌وه‌یشكراوه له‌چوارچێوه‌ی ئۆپه‌راسیۆنه‌كه‌دا، ١٠٤ گومانلێكراوی ئه‌ندامی رێكخراوی تیرۆریستیی یه‌په‌گه/په‌كه‌كه له ناوچه‌كانی پێكدادان له كاتی ئه‌نجامدانی تاواندا، له‌لایه‌ن سوپای توركیاوه قۆڵبه‌ستكراون.
له راگه‌یه‌نراوه‌كه‌دا هاتووه "له‌لایه‌ن سه‌رۆكایه‌تی داواكاری گشتییمانهوه له‌چوارچێوه‌ی لێكۆڵینه‌وه له رێگه‌ی تیمه‌كانی هۆبه‌ی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی تیرۆر سه‌ربه فه‌رمانده‌یی جه‌ندرمه له پارێزگای ئورفا، له‌دوای قۆڵبه‌ستكردن و رێكاره یاساییه‌كان و به تاوانه‌كانی 'تێكدانی یه‌كێتیی و پێكه‌وه‌یی ده‌وڵه‌ت، ئه‌ندامێتیی له رێكخراوی تیرۆریستییدا و هه‌وڵدان بۆ كوشتنی به ئه‌نقه‌ست'، ٩٩ گومان‌لێكراو له‌لایه‌ن دادگای ئێشكگره‌وه، فه‌رمانی به‌ندكردنیان بۆ ده‌ركراوه. پێنج گومانلێكراوی دیكه‌ش به ده‌ستگیركراوی ماونه‌ته‌وه".