له مووشه‌وه قاز ره‌وانه‌ی سه‌رتاسه‌ری توركیا ده‌كرێت
ئیسحاق دۆنمه‌زسۆی به میدیاكارانی راگه‌یاند كه ماوه‌ی پێنج ساڵه ده‌ستی داوه‌ته ئه‌م كاره و ساڵانه به تێكڕایی پێنج هه‌زار قاز پێده‌گه‌یه‌نێت و هه‌وڵیش ده‌دات ئه‌م ژماره‌یه به‌رز بكاته‌وه بۆ ١٥ هه‌زار.
Muş
مووش – AA
ئیسحاق دۆنمه‌زسۆی ته‌مه‌ن ٤٤ ساڵ كه دوای ساڵانێك له كاركردن له هۆڵه‌ندا گه‌ڕاوه‌ته‌وه زێدی خۆی له قه‌زای هاسكۆی سەربە پارێزگای مووش په‌له‌وه‌رگه‌یه‌كی بۆ به‌خێوكردنی قاز له‌سه‌ر رووبه‌ری ٢٠ دۆنم زه‌وی كردووه‌ته‌وه و قاز بۆ سه‌رتاسه‌ری توركیا ره‌وانه ده‌كات.
ئیسحاق دۆنمه‌زسۆی به میدیاكارانی راگه‌یاند كه ماوه‌ی پێنج ساڵه ده‌ستی داوه‌ته ئه‌م كاره و ساڵانه به تێكڕایی پێنج هه‌زار قاز پێده‌گه‌یه‌نێت و هه‌وڵیش ده‌دات ئه‌م ژماره‌یه به‌رز بكاته‌وه بۆ ١٥ هه‌زار.
ناوبراو ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه ئێستا له مووش ساڵانه ١٠٠ هه‌زار قاز پێده‌گه‌یه‌ندرێت و گوتی: "له سه‌ره‌تای مانگی ئایار، قازه‌كان ده‌ست ده‌كه‌ن به هێلكه‌كردن و ژماره‌یه‌كیان تا دوا هه‌فته‌ی مانگی ته‌مووز به‌رده‌وام ده‌بن له هێلكه‌كردن. ئێمه‌یش هێلكه‌كان ده‌خه‌ینه ناو ئامێری جووجه‌ڵه هه‌ڵهێنان. جووجه‌ڵه قازێك به تێكڕایی له ماوه‌ی ٢٧ تا ٣٢ رۆژ له هێلكه دێته ده‌ره‌وه. ئه‌م ماوه‌یه‌یش به‌پێی ره‌گه‌زی قاز و به‌رزبوونه‌وه‌ی پله‌كانی گه‌رما له گۆڕاندایه. به تێكڕایی دوای شه‌ش بۆ هه‌شت مانگ، قازه‌كان كاتی سه‌ربڕینیان دێت. له شاره گه‌وره‌كان داواكاری زۆر هه‌یه، هه‌وڵ ده‌ده‌ین به ده‌م داواكارییه‌كانیانه‌وه بێین".
بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن