Mohammed Baqi Hussein
04 تشرینی دووەم 2016•نوێکردنەوە: 04 تشرینی دووەم 2016
دیاربه‌كر
به‌پێی زانیارییه سه‌ره‌تاییه‌كان له‌ئه‌نجامی ته‌قینه‌وه‌یه‌كدا له‌نزیك بینایه‌كی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی ئاسایشی دیاربه‌كر له ناوچه‌ی باغڵار، شه‌ش كه‌س برینداربوون.
به‌پێی ئه‌و زانیارییانه‌ی ده‌ست ئانادۆڵو كه‌وتووه، ته‌قینه‌وه‌كه ده‌ووروبه‌ری كاتژمێر 8:00 له نزیك بینایه‌كی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی ئاسایشی دیاربه‌كر كه هۆبه‌كانی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی تیرۆر و هێزی چالاكی مه‌ده‌نیی تێدایه، روویداوه.
به‌پێی زانیارییه سه‌ره‌تاییه‌كان، بەهۆی ئەو تەقینەوەیە شه‌ش كه‌س برینداربوون و ژماره‌یه كه بیناكانی ده‌وروبه‌ریش زیانیان به‌ركه‌وتووه.
ده‌ستبه‌جێ ژماره‌یه‌ك ئۆتۆمبێلی فریاكه‌وتن گه‌یشتنه شوێنی رووداوه‌كه و برینداره‌كانیان گواسته‌وه بۆ نه‌خۆشخانه‌كانی شاره‌كه.
تیمه‌كانی ئافاد و ئاگركوژێنه‌وه‌ش گه‌یشتنه شوێنی رووداوه‌كه و هاوكات فڕۆكه‌ی پۆلیسیش له ئاسمانی ناوچه‌كه‌دا به‌دیكرا.