Mohammed Baqi Hussein
04 تشرینی دووەم 2016•نوێکردنەوە: 04 تشرینی دووەم 2016
ئه‌نقه‌ره
وه‌زیری دادی توركیا، به‌كر بۆزداغ رایگەیاند: "به‌هۆی ئه‌و دۆسیانه‌ی له توركیا به‌ڕێوه‌ده‌چن، هه‌م به‌ڕێز مێركڵ، هه‌م گوته‌بێژی حكوومه‌ت، هه‌م وه‌زیری داد و به‌رپرسانی دیكه‌ی ئه‌ڵمانی مافی ده‌ربڕینی بۆچوونه‌كانیان به‌خۆیان ده‌ده‌ن. ئه‌وان پێویسته تێبگه‌ن كه توركیا وڵاتێكی سه‌ربه‌خۆیە و خاوه‌ن سه‌روه‌ریی یاسایه و دادگاكانی توركیاش هێنده‌ی دادگاكانی ئه‌ڵمانیا سه‌ربه‌خۆ و بێلایه‌نن. ئەوان ناتوانن ده‌ستوه‌ربده‌نه كاروباری ناوخۆی توركیا. وه‌زیری دادی ئه‌ڵمانیا حەدی نییه، مێركڵیش حەدی نییه، وه‌زیره‌كانی دیكه و هیچ وڵاتێك حەدی نییه ده‌ستوه‌ربداته كاروباری ناوخۆی توركیا."
بۆزداغ رایگه‌یاند، نه راوێژكاری ئه‌ڵمانیا و نه كۆمسیاره‌كانی ئه‌ورووپا مافی ئه‌وه‌یان نییه وانه به توركیا بڵێنه‌وه و درێژه‌ی به قسه‌كانیدا و گوتی: "راوێژكاری ئه‌ڵمانیا و كۆمسیۆنه‌كانی ئه‌ورووپا، حەدی ئه‌وه‌یان نییه وانه‌ی ئێمه بە ئێمە بڵینەوە. كاتێک توركیا به بێ لایه‌ن، سه‌ربه‌خۆ و ئامانج له‌قه‌ڵه‌م ده‌ده‌ن، ئێمه كراوه‌ین بۆ هه‌موو جۆره ره‌خنه‌یه‌ك، به‌ڵام كاتێک ته‌نیا واژوو ده‌كه‌ن له‌سه‌ر ئه‌و راپۆرتانه‌ی بە پالپشتی رێكخراوه تیرۆریستییه‌كان نووسیویانه، له‌سه‌ر بانگه‌شه‌ی ئه‌وان توركیا تۆمه‌تبار ده‌كه‌ن به لایه‌نگری. ئه‌وا ئه‌و راپۆرتانه زه‌ڕه‌یه‌ك رێزیان نییه له‌لای ئێمه".
وەزیری دادی تورکیا گوتیشی: "ئه‌وانه‌ی مافه‌كانی مرۆڤی توركیا و، بنه‌ماكانی ده‌وڵه‌تی یاسایی به‌راورد ده‌كه‌ن به‌وانه‌ی ده‌وروبه‌ر، با سه‌ره‌تا ئاوڕێك بده‌نه‌وه و ته‌ماشای خۆیان بكه‌ن. توركیا، له قۆناغی پاش ئێستاش به‌رده‌وام ده‌بێت له خستنه‌ڕووی ئه‌و پێشێلكاریانه‌ی ماف كه له وڵاتانی دیكه ده‌كرێن و، رووبه‌ڕوو به‌وانه ده‌ڵێت كه پێشێلكاری ده‌كه‌ن".
وه‌زیری دادی توركیا جه‌ختی له‌سه‌ر سه‌ربه‌خۆیی و بێلایه‌نیی دادگا كرده‌وه و لەوبارەیەوە گوتی: "توركیا ده‌وڵه‌تێكی یاسایی و دیموكراسییه. ده‌سه‌ڵاتی دادگا، به‌ناوی گه‌له‌وه له‌لایه‌ن دادگای سه‌ربه‌خۆوه به‌كارده‌هێنرێت. دادوه‌ره‌كانمان له ئه‌ركه‌كانیاندا سه‌ربه‌خۆن، به‌پێی ده‌ستوور و یاسا و به‌ویژدانه‌وه بڕیارده‌ده‌ن و كاره یاساییه‌كان ئه‌نجامده‌ده‌ن".
سه‌باره‌ت به ده‌ستگیركردنی په‌رله‌مانتارانی هه‌ده‌په، بۆزداغ رایگه‌یاند: "ئه‌و په‌رله‌مانتارانه‌ی ده‌ستگیركراون، هاوكار نه‌بوون له به‌ڕێوه‌چوونی یاسادا، دانیان به یاسادا نه‌ناوه. رێزیان له یاسا نه‌گرتووه. له حاڵه‌تێكی له‌و شێوه‌یه‌شدا به ئاشكرا نووسراوه كه یاسا چۆن كاری پێویستی خۆی به‌جێده‌گه‌یه‌نێت. ئه‌وه‌ش كارێكه كه دادگا بەته‌واوی ئه‌نجامی داوه".
وه‌زیری دادی توركیا، به‌كر بۆزداغ سه‌باره‌ت به ده‌ستگیركردنی په‌رله‌مانتارانی هه‌ده‌په گوتی: "بانگهێشتنامه‌ی بۆ ده‌چێت نایه‌ت، ئه‌و كات چ چاره‌یه‌ك ده‌مێنێت؟ چاره‌ی به‌زۆر هێنان ده‌مێنێته‌وه. ئه‌گه‌ر بگوترێت 'جگه له‌وه‌ی ئه‌مڕۆ جێبه‌جێكرا بژارده‌یه‌كی وه‌هایان له‌ده‌ست دادگا هێشته‌وه كه سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ش بڕیاری به‌زۆر هێنان درا' ئه‌و كات منیش حه‌قی ئه‌وه ده‌ده‌م. شتێكی له‌و شێوه‌یه نییه. له‌به‌ر ئه‌وه ئه‌وانه‌ی هه‌وڵی دروستكردنی به‌ربه‌ست ده‌ده‌ن له‌به‌رده‌م دادگای توركیا و جێبه‌جێكردنی یاساكانیدا و هه‌وڵی بێ توانا كردنی ده‌ده‌ن، دادگا فه‌رمان به جێبه‌جێكردنی چ یاسایه‌ك بكات، ئه‌وا ئه‌و یاسایه جێبه‌جێ ده‌كرێت. ئه‌وه‌یش خاوه‌ندارێتی كردنی یاسا و ده‌وڵه‌تی یاسایه. به‌جێگه‌یاندنی كاری پێویستی ده‌ستوور و ده‌وڵه‌تی یاسامانه. ئه‌وه مافێكی سروشتییه".