Muhammet Ali Kemal
13 کانوونی یەکەم 2016•نوێکردنەوە: 14 کانوونی یەکەم 2016
ئه‌نقه‌ره- AA
له‌چوارچێوه‌ی ئه‌و لێکۆڵینه‌وانه‌ی له‌دیاربه‌کر و باتمان به‌ڕێوه‌ده‌چن، هه‌ریه‌ک له بریکاری سه‌رۆکی فراکسیۆنی هه‌ده‌په چاغڵار ده‌میره‌ل و په‌رله‌مانتاری سێرتی پارته‌که به‌سیمه کۆنجا که فه‌رمانی ده‌ستگیرکردنیان هه‌بوو، له ئه‌نقه‌ره ده‌ستبه‌سه‌رکران.
به‌پێی ئه‌و زانیارییانه‌ی ده‌ست ئاژانسی ئانادۆڵو که‌وتوون، له‌دوو لێکۆڵینه‌وه‌ی جیادا که له‌لایه‌ن هه‌ریه‌ک له سه‌رۆکایه‌تی داواکاری گشتیی له باتمان و دیاربه‌کر به‌ڕێوه‌ده‌برێن، هه‌ریه‌ک له بریکاری سه‌رۆکی فراکسیۆنی هه‌ده‌په و په‌رله‌مانتاری دیاربه‌کر چاغڵار ده‌میره‌ل و په‌رله‌مانتاری سێرتی پارته‌که به‌سیمه کۆنجا که فه‌رمانی ده‌ستگیرکردنیان هه‌بوو، دوای ماوه‌یه‌کی که‌م له‌جێهێشتنی په‌رله‌مان له‌لایه‌ن تیمه‌کانی هۆبه‌ی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی تیرۆرههوه له‌ئه‌نقه‌ره ده‌ستبه‌سه‌رکران.
هه‌ریه‌ک له کۆنجا و ده‌میره‌ل دوای ئه‌وه‌ی پشکنینی ته‌ندروستییان بۆ کرا، ره‌وانه‌ی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئاسایش کران.