Sezgin Pancar,Rahel Ali
14 ئادار 2023•نوێکردنەوە: 15 ئادار 2023
هاتای – AA
پارێزگای هاتای رایگەیاند کارەکانی لابردنی داروپەردووی باڵەخانە داڕووخاوەکان و رووخاندنی ئەو باڵەخانانەی کە بەهۆی بوومەلەرزەکانی شەشی شوباتەوە زیانی زۆریان بەرکەوتووە و پێویستە بەپەلە بڕووخێندرێن لە شاری دەفنە بەردەوامن.
لەو میانەیەدا داروپەردووی سێ باڵەخانەی داڕووخاو لابردراون و چالاکییەکان بەردەوامن بۆ رووخاندنی ئەو باڵەخانانەی پێویستە بەپەلە بڕووخێندرێن.
ئەوانەی لەنێو باڵەخانەدا بوون هاوکاری تیمە پەیوەندیدارەکان دەکەن لە کاتی ئەنجامدانی کارەکانیاندا.