Abdulselam Durdak,Aoezan Khoshnaw Najmuldeen
15 ئادار 2023•نوێکردنەوە: 30 ئادار 2023
ئیستانبوڵ - AA
ئۆتۆمبێلی Togg T10X کە لەسەدا ١٠٠ دروستکراوی تورکیایە و بووەتە مارکەیەکی جیهانی بەهۆی پێشکەوتوویی تەکنەلۆجیاکانی ناوییەوە بە نرخێکی بەرز دەفرۆشرێت.
لە بەرواری ١٦-٢٧ی ئادار هاووڵاتییان دەتوانن لەڕێی سەکۆی دیجیتاڵی "Trumore" و ماڵپەڕی "Togg" ناو بنووسن بۆ کڕینی ئەم ئۆتۆمبێلە کە نرخەکانی لە ٩٥٣ هەزار لیرەوە دەست پێ دەکات کە دەکاتە زیاتر لە ٥٠ هەزار دۆلار.
بەڕێوبەری گشتیی کۆمپانیای "Togg"، گورجان کاراکاش لە بارەی ئەم ئۆتۆمبێلەوە رایگەیاند: "هاووڵاتییان دەتوانن لەڕێی ماڵپەڕەکەمان و سەکۆی دیجیتاڵی "Trumore" بەشداری تیروپشک بکەن و مافی داواکردنی پێشوەختی بەرهەمەکەمان بەدەستبهێنن. ئۆتۆمبێلە داواکراوەکان لە ساڵی ٢٠٢٣دا رادەستی کڕیارەکانیان دەکرێن".