كۆتاییهێنان به چالاكییه‌كانی په‌كه‌كه له ناوچه‌كانی ده‌ریای ره‌ش نزیكبۆته‌وه
- له ئه‌نجامی به‌رده‌وامی ئۆپه‌راسیۆنی هێزه ئه‌منییه‌كانی توركیا بۆ سه‌ر ئامانجه‌كانیان له ناوچه‌كانی رۆژهه‌ڵاتی ده‌ریای ره‌ش، رێكخراوی تیرۆریستی په‌كه‌كه گورز دوای گورزی به‌رده‌كه‌وێت و كۆتاییهێنان به چالاكییه‌كانیان نزیكبۆته‌وه.
Gümüşhane
گیره‌سون – AA
له ئه‌نجامی به‌رده‌وامی ئۆپه‌راسیۆنی هێزه ئه‌منییه‌كانی توركیا بۆ سه‌ر ئامانجه‌كانیان له ناوچه‌كانی رۆژهه‌ڵاتی ده‌ریای ره‌ش، رێكخراوی تیرۆریستی په‌كه‌كه گورز دوای گورزی به‌رده‌كه‌وێت و كۆتاییهێنان به چالاكییه‌كانیان نزیكبۆته‌وه.
سه‌رچاوه ئه‌منییه‌كان ئاماژه به‌وه ده‌ده‌ن دوای پێكدادانی دوێنێ له نێوان هێزه ئه‌منییه‌كان و گرووپێكی سێ كه‌سیدا ده‌ستكراوه به گه‌ڕان و پشكنین له ناوچه‌كه.
هێزه ئه‌منییه‌كان له ناوچه‌كه به پشتیوانی فڕۆكه‌ی بێفڕۆكه‌وان و هەلیكۆپته‌ری كۆبرا و سه‌گی پۆلیسی له ئۆپه‌رسیۆنه‌كانیان به‌رده‌وامن.
پێده‌چێت گرووپێكی سێ كه‌سی كه له‌گه‌ڵ به‌ناو به‌رپرسی ناوچه‌ی ده‌ریای ره‌شی په‌كه‌كه مه‌همه‌ت یاكشر كه ناوی نهێنی "زه‌ینه‌ڵ"ه دزه‌یان كردبووه قه‌زای كورتونی سه‌ربه پارێزگای گیره‌سون له‌و ناوچانه خۆیان حه‌شاردابێت كه له لایه‌ن هێزه ئه‌منییه‌كانه‌وه به‌رپرسه‌كه‌یان كوژراوه.