هه‌ڵمه‌تی قه‌ڵاچۆكردنی دووپشك له دیاربه‌كر
- شاره‌وانی دیاربه‌كر به مه‌به‌ستی قه‌ڵاچۆكردنی دووپشك كه له‌گه‌ڵ به‌رزبوونه‌وه‌ی پله‌كانی گه‌رما و گه‌یشتنی به ٤٠ پله‌ی سەدی له دیاربه‌كر روویان له زیادی كردووه ٤٧ تیمی پێكهێناوه كه له ٢٥٢ كه‌س پێكدێن و ناوچه‌كان به ده‌رمان ده‌ڕشێنن.
Diyarbakir
دیاربه‌كر – AA
شاره‌وانی دیاربه‌كر به مه‌به‌ستی قه‌ڵاچۆكردنی دووپشك كه له‌گه‌ڵ به‌رزبوونه‌وه‌ی پله‌كانی گه‌رما و گه‌یشتنی به ٤٠ پله‌ی سەدی له دیاربه‌كر روویان له زیادی كردووه ٤٧ تیمی پێكهێناوه كه له ٢٥٢ كه‌س پێكدێن و ناوچه‌كان به ده‌رمان ده‌ڕشێنن.
سه‌رۆكی فه‌رمانگه‌ی كاروباری ته‌ندروستی له شاره‌وانی دیاربه‌كر، فه‌یسه‌ڵ خه‌تیبئۆغڵو بۆ په‌یامنێری ئاژانسی ئانادۆڵو گوتی: "تیمه‌كانمان شه‌و و رۆژ بێوه‌ستان هه‌موو ئه‌و ناوچانه ده‌رمان رشێن ده‌كه‌ن كه ئه‌گه‌ری ئه‌وه هه‌یه دووپشك رووی تێكردبن. زۆربه‌ی كات دووپشك شه‌وان دێنه ده‌ره‌وه و بۆیه شه‌وانیش حاڵه‌ته‌كانی پێوه‌دان زیاتره رۆژانیش له‌نێو دار و خه‌ڵووز و شوێنی تاریكدان. له هه‌ر كوێیه‌ك هاووڵاتییان داوا بكه‌ن تیمه‌كانمان روو له‌و ناوچانه ده‌كه‌ن و ده‌یڕشێنن. جاران به هۆی پێوه‌دانی دووپشكه‌وه هاووڵاتییان گیانیانله‌ده‌ستدەدا، بەڵام ئێستا به‌راورد له‌گه‌ڵ پێشوو تۆماركردنی حاڵه‌تی پێوه‌دان كه‌مبۆته‌وه چونكه هه‌ڵمه‌تێكی به‌رفراوان بۆ قه‌ڵاچۆكردنی دووپشك ده‌ستیپێكردووه له‌ناو شار و گونده‌كانی سنووری پارێزگا".