لێكۆڵینه‌وه له كڵچدارئۆغڵو به‌تۆمه‌تی سووكایه‌تیكردن به سه‌ركۆمار
سەرۆکایەتی داواکاری گشتیی کۆماریی ئەنقەرە، دۆسیەی لێکۆڵینەوەی لەسەر سەرۆکی گشتی جەهەپە، کەمال کڵچدارئۆغڵو کردەوە بەهۆی ریتویتکردنی کاریکاتێرێک لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر کە سووکایەتی بە سەرکۆمار، رەجەب تەیب ئەردۆغان-ی تیادایە.
Ankara
ئه‌نقه‌ره - AA

له راگه‌یه‌ندراوێكدا كه له‌لایه‌ن سەرۆکایەتی داواکاری گشتیی کۆماریی ئەنقەرەوه بڵاوكراوه‌ته‌وه، ئاماژه به‌وه كراوه كه له هەژماری تایبەتی سەرۆکی گشتی جەهەپە، کەمال کڵچدارئۆغڵو لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر"جیهانی ته‌یبه‌كان" بڵاوكراوه‌ته‌وه، پشت بەستن بە مادده‌كانی یاسای سزای توركی و، به تۆمه‌تی سووکایەتیكردن بە سەرکۆمار لێكۆڵینه‌وه له‌باره‌ی كڵچدارئۆغڵو ده‌ستیپێكردووه.
كڵچدارئۆغڵو دوێنێ له كۆبوونه‌وه‌ی فراكسیۆنی پارته‌كه‌یدا له په‌رله‌مانی توركیا رایگه‌یاندبوو كه ئه‌و كاریكاتێره له هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر بڵاوده‌كاته‌وه و، له‌و باره‌یه‌شه‌وه فه‌رمانی به په‌رله‌مانتارانی پارته‌كه‌ی كردبوو.
كه‌مال كڵچدارئۆغڵو، ئێواره‌ی دوێنێ سێشەممە له‌گه‌ڵ په‌یامی "به‌رگه‌ی ره‌خنه و گاڵته ده‌گریت، ده‌بێت به‌رگه بگریت. نا‌توانیت به زیندانی كردن به‌ربه ره‌خنه‌و گاڵته‌كردن بگریت" كاریكاتێره‌كه‌ی له هه‌ژماری خۆی له تویته‌ر بڵاوكرده‌وه.