Hemn Osman
10 کانوونی یەکەم 2015•نوێکردنەوە: 12 کانوونی یەکەم 2015
سەرۆكوەزیرانی توركیا ئەحمەد داودئۆغڵو رایگەیاند "لە كاتێكدا مشتومڕ لە ئارادایە، تێگەیشتن لە ئێوە بۆ ئیمە زۆر گرنگە. ئەوەیش پەیامێكی گرنگە بۆ هەموو لایەك. من نامەم بۆ سەرۆكوەزیرانی عێراق حەیدەر عەبادی نارد و بیروڕای خۆمم لەسەر دوایین پێشهاتەكان پێ راگەیاند. بەڕیزان فەرەیدوون و راوێژكاری میت هاكان، سەردانی بەغدا دەكەن. بوونمان لە عێراق، بۆ دابین كردنی دڵنیایی سەقامگیری ئەم ناوچەیەیە. لەبەرئەوەی نامانەوێت لەگەڵ داعش ببینە هاوسێ. پێویستە هەولێر بەهێز بێت بۆ ئەوەی لەگەڵ داعشدا نەبینە هاوسێ. بۆ ئەمەش هەموو پشتیوانیەكی عێراق و هەرێمی كوردستان دەكەین".
بەپێی ئەو تۆمارە ڤیدیۆییانەی کە لەلایەن راوێژكاری راگەیاندنی سەرۆكایەتی وەزیرانی توركیاوە دراوە بە دەزگاكانی راگەیاندن، سەرۆكوەزیرانی توركیا داودئۆغڵو، لە كۆشكی چانكایا و لە میانی پێشوازی لە سەرۆكی هەرێمی كوردستان مەسعود بارزانی رایگەیاندووە "ئەم سەردانە لە كاتێكی پێویستدا بووە و پەیوەست بە دوایین پێشهاتەكانیش واتایەكی زۆر تایبەتی هەیە".
داودئۆغڵو، باسی لەوە كرد كە لەگەڵ رۆژنامەنووسانی بیانیدا كۆبوونەوەیەكی ئەنجامداوە و گوتی: "لەوێ زۆر بە روونی گوتم، كە سەقامگیری و خۆشگوزەرانی عێراق بۆ ئێمە گرنگە. بەتایبەتی سەقامگیری هەرێمی كوردستانی عێراق و هەولێر، بۆ ئێمە شوێنێكی ستراتیجی زۆر گرنگە".
سەرۆكوەزیرانی توركیا ئەحمەد داودئۆغڵو، باسیشی لەوە كرد كە بوونی سەربازانی تورك لە عێراق، بۆ دڵنیایی دەستەبەركردنی سەقامگیریە لەم ناوچەیەدا و گوتی: "لەبەرئەوەی نامانەوێت لەگەڵ داعش ببینە هاوسێ. پێویستە هەولێر بەهێز بێت بۆ ئەوەی لەگەڵ داعش نەبینە هاوسێ. بۆ ئەمەش هەموو پشتیوانییەكی عێراق و هەرێمی كوردستان دەكەین. لە كاتێكدا مشتومڕ لە ئارادایە، تێگەیشتن لە ئێوە بۆ ئیمە زۆر گرنگە. ئەوەیش پەیامێكی گرنگە بۆ هەموو لایەك. من نامەم بۆ سەرۆكوەزیرانی عێراق حەیدەر عەبادی نارد و بیروڕای خۆمم لەسەر دوایین پێشهاتەكان پێ راگەیاند. بەڕیزان فەرەیدوون و راوێژكاری میت هاكان، سەردانی بەغدا دەكەن. بوونمان لە عێراق، بۆ دابین كردنی دڵنیایی سەقامگیری ئەم ناوچەیەیە. لەبەرئەوەی نامانەوێت لەگەڵ داعش ببینە هاوسێ. پێویستە هەولێر بەهێز بێت بۆ ئەوەی لەگەڵ داعش نەبینە هاوسێ. بۆ ئەمەش هەموو پشتیوانیەكی عێراق و هەرێمی كوردستان دەكەین".
داودئۆغڵو پیرۆزبایی لە سەرۆكی هەریمی كوردستان مەسعود بارزانی كرد، بەهۆی ئەو سەركەوتنەی كە لە شنگال بەسەر داعشدا بەدەستیان هێناوە و گوتی: "ئەو تایبەتمەندیانەی بەلای ئێوەوە گرنگە بۆ ئێمەش گرنگن. قەدەرمان هاوبەشە. ئەو سنوورانەی لەنێوانماندان نابێت جیامان بكەنەوە، بەڵكو پێویستە سنوورێك بن كە یەكمان بخەن. ئەوە بزانن كە ئیمە هەمیشە لە پشتان دەبین".
لای خۆیەوە، سەرۆكی هەرێمی كوردستان مەسعود بارزانی، سوپاسی سەرۆكوەزیرانی توركیا ئەحمەد داودئۆغڵوی كرد بۆ ئەو پێشوازیە گەرمەی كە لێی كرد.