Esin Işık,Hemın Othman Mohammed
11 شوبات 2017•نوێکردنەوە: 11 شوبات 2017
له 172ـه‌مین رۆژی ئۆپه‌راسیۆنی قه‌ڵغانی فوراتدا كه له‌لایه‌ن سوپای توركیاوه له باكووری سووریا بۆ سه‌ر ئامانجه تیرۆریستییەکان درێژه‌ی هه‌یه، 245 ئامانجی رێكخراوی تیرۆریستیی داعش خاپووركران و، 43 تیرۆریستیش كوژران.
به‌پێی ئه‌و زانیارییانه‌ی کە له‌لایه‌ن سه‌رۆکایه‌تی ئه‌رکانی سوپای تورکیاوه بڵاوکراونه‌ته‌وه، ئۆپەراسیۆنی قەڵغانی فوڕات کە بەمەبەستی نەهێشتنی هەڕەشەی رێکخراوە تیرۆریستییەکان لەسەرووی هەموویانەوە داعش، بەرزکردنەوەی ئاستی ئاسایشی سەر سنوورەکانی تورکیا و پشتیوانییکردنی هێزەکانی هاوپەیمانان لە 24ی ئابدا لە باکووری سووریا دەستیپێکردبوو، درێژەی هەیە.
لە رۆژی 172ەمین رۆژی ئۆپەراسیۆنەکەدا، به پشتیوانی چڕی هێرشی وشكانی و ئاسمانیی پلانی داڕیژراو له‌لایه‌ن چه‌كدارانی ئۆپۆزسیۆن كه له گرووپه‌کانی ئەرکی تایبەت پێكهاتوون، درێژەی هەبوو.
لەمیانی ئۆپەراسیۆنەکەدا، له‌رێگه‌ی یه‌كه تۆپهاوێژه‌كانی سه‌ر به فه‌رمانده‌یی هێزه‌كانی وشكانیی و یه‌كه‌كانی دیكه، 179 ئامانجی رێكخراوی تیرۆریستیی داعش، كه پێكهاتبوون له شوێنی حه‌وانه‌وه، ناوه‌ندی به‌رگری، ناوه‌ندی ده‌ركردنی فه‌رمان، کۆگای چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نی بۆردومان کران.
هاوكات له‌لایه‌ن فڕۆکه جه‌نگییه‌کانی سوپای تورکیاوه هێرشكرایه سه‌ر 66 ئامانجی داعش و، له ئه‌نجامدا 55 بینا، دوو باره‌گا، خاڵی كۆبوونه‌وه، بینایه‌كی چهكدارانیان و جبه‌خانه‌یه‌ك خاپوورکران.
له ئه‌نجامی تۆپباران و هێرشه ئاسمانیه‌كاندا 43 تیرۆریستیی داعش كوژران.