Mazın Asad
10 شوبات 2017•نوێکردنەوە: 11 شوبات 2017
ئەنقەرە
سەرۆکایەتی ئەرکانی سوپای تورکیا راگەیەندراوێکی بڵاو کردەوە کە تێدا ھاتووە "ئەو یەکینە سەربازییەی ئێمە کە لە ٩ی شوباتی ٢٠١٧ بۆردومانکرا، نزیکەی ١٠ رۆژ بوو لەم شوێنە بوون. دواجاریش لە ٨ی شوباتی ٢٠١٧ مووشەکێک بۆ ئەو خاڵانەی کە وڵاتانی دۆستی یەکتری لێیە ھاوێژراوە. بەم پێیەش ھەمان رۆژ کاتژمێر ١١:١١ی شەو زانیاریمان لە بارەی خاڵەکانی یەکینە سەربازییەکانمان پێشکەش بە بەرپرسانی رووسیا لە ناوەندی ئۆپەراسیۆنی ھومەیم کردووە".
سەرۆکایەتی ئەرکانی سوپای تورکیا لەبارەی رووداوی بۆردومانکردنی ئەلباب لە لایەن فڕۆکە جەنگییەکانی رووسیا و گیانلەدەستدانی سێ سەرباز و برینداربوونی ١١ سەربازی دیکەی تورکیا، وەڵامی لێدوانێکی گوتەبێژی فیدراسیۆنی رووسیا دیمتری پێسکۆڤی لەوبارەیەوە دایەوە.
لە راگەیەندراوەکە ئاماژە بەوە کراوە کە لە چوارچێوەی ئۆپەراسیۆنەکان لە سووریا و بە مەبەستی رێگریکردن لە ئەگەری زیانگەیاندن بە یەکینە سەربازییەکان نێوان ھەردوو وڵات، لە ١٢ی کانوونی دووەمی ٢٠١٧ واتا مانگێک لەمەوبەر رێککەوتنێک لە نێوان تورکیا و رووسیا چووە بواری جێبەجێکردنەوە کە سوپای تورکیا بەشێوەی ھاوبەرامبەر زانیاری پێشکەش بە بەرپرسانی سەربازیی رووسیا دەکات.
ھەر لە راگەیەندراوەکەدا ھاتووە "ئەو یەکینە سەربازییەی ئێمە کە لە ٩ی شوباتی ٢٠١٧ بۆردومانکرا، نزیکەی ١٠ رۆژ بوو لەم شوێنە بوون. دواجاریش لە ٨ی شوباتی ٢٠١٧ مووشەکێک بۆ ئەو خاڵانەی کە وڵاتانی دۆستی یەکتری لێیە ھاوێژراوە. بەم پێیەش ھەمان رۆژ کاتژمێر ١١:١١ی شەو زانیاریمان لە بارەی خاڵەکانی یەکینە سەربازییەکانمان پێشکەش بە بەرپرسانی رووسیا لە ناوەندی ئۆپەراسیۆنی ھومەیم کردووە. لە ھەمان کاتیش نوێنەرایەتی سوپای تورکیا لە ئەنقەرە داوەتی سەرۆکایەتی ئەرکانی سوپای تورکیا کراوە و دووبارە زانیاری لەسەر ئەو خاڵانە پێدراوە کە سوپای تورکیای لە سووریا لێیەتی".
گوتەبێژی کریملن دیمتری پیسکۆڤ لەبارەی ھێرشە ئاسمانییەکەی رووسیا بۆ سەر ئەلباب کە بووە ھۆی گیانلەدەستدانی سێ سەربازیی تورکیا، رایگەیاندبوو "فڕۆکەکانمان بەپێی ئەو زانیارییانە جموجۆڵیان کردووە کە لە لایەن ھاوتا تورکەکان پێشکەش کراوە و نەدەبوایە سەربازە تورکەکان لەوێ ببن".