Betül Yürük,Hemın Othman Mohammed
17 تشرینی یەکەم 2017•نوێکردنەوە: 18 تشرینی یەکەم 2017
نیویۆرك - AA
كێبڕكێی وێنه‌ی نێوده‌وڵه‌تی "Istanbul Photo Awards 2017" كه له لایه‌ن ئاژانسی ئانادۆڵوه‌وه رێكخرا له ناوه‌ندی گشتیی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان له نیویۆرك به‌ڕووی هونه‌ردۆستاندا كرایه‌وه.
پێشانگای "Istanbul Photo Awards 2017" به میوانداری جێگری به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی و به‌ڕێوه‌به‌ری په‌خشی گشتی ئاژانسی ئانادۆڵو، مه‌تین موتانئۆغڵو كرایه‌وه.
له میانی كردنه‌وه‌ی پێشانگاكه‌دا، موتانئۆغڵو گوتارێكی پێشكه‌ش كرد و، ئاماژه‌ی به‌وه كرد كه كێبڕكێی وێنه‌ی هه‌واڵی نێوده‌وڵه‌تی كه ئاژانسه‌كه ماوه‌ی سێ ساڵه رێكیده‌خات، بۆ دووه‌مجار ئه‌و وێنانه‌ی له ناوه‌ندی گشتی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان نمایش كرد كه خه‌ڵاتی وێنه‌ی ئیستانبوڵ-یان به‌ده‌ستهێناوه.
موتانئۆغڵو باسی له‌وه كرد كه ئه‌مساڵ نزیكه‌ی 25 هه‌زار وێنه بۆ پێشبڕكێكه پێشكه‌شكراون و، گوتی: "دوای سێ رۆژ كاركردنی چڕی لیژنه‌ی داوه‌ری هه‌ڵسه‌نگاندن بۆ وێنه‌ی هه‌واڵی، وه‌رزشی، سروشت و ژینگه كرا براوه‌كان ده‌ستنیشانكران".
موتانئۆغڵو ئه‌وه‌یشی خسته‌ڕوو كه ئه‌مساڵ 22 وێنه له 17 وڵاته‌وه خه‌ڵاتیان وه‌رگرتووه.