ئەنقەرە
هاوسه‌رۆكی پارتی دیموكراتی گەلان سه‌ڵاحه‌دین ده‌میرتاش، له وتارێكیدا كه له كۆبوونه‌وه‌ی پارته‌كه‌ی له په‌رلەمانی توركیا پێشكه‌شی كرد، ساڵیادی كۆچی دوایی ئه‌حمه‌د كایه‌ی وه‌بیرهێنایه‌وه و گوتی: "كاتێ بابه‌تی داوای لێبوردن ده‌ستی پێ كرد، چاوه‌ڕوانین له كورسی په‌رله‌مانه‌وه داوای لێبوردن له ئه‌حمه‌د كایا بكه‌ن".
هاوسه‌رۆكی هه‌ده‌په باسی له مشتومڕه‌كان كرد سه‌باره‌ت به دێرسم و گوتی: "جه‌هه‌په داوای لێبوردنی ده‌ركرد. ئه‌وه پۆزشێكی ده‌وڵه‌ته كه په‌یوه‌ندی به دێرسمه‌وه هه‌یه. ئایا به‌یه‌كه‌وه به‌ناوی ده‌وڵه‌ته‌وه داوای لێبوردن ده‌كه‌ن یان نا خۆتان ده‌زانن، به‌ڵام ئه‌وه‌ی له‌و سه‌رده‌مه‌دا كۆكوژیهكهی ئه‌نجام دا ده‌وڵه‌ت بوو. ئێوه‌ش ئه‌مڕۆ ئه‌و ده‌وڵه‌ته به‌ڕێوه ده‌به‌ن، كه‌واته ده‌بێت كاری پێویست بكه‌ن. بۆ فشار خستنەسەر پارتێكی ئۆپۆزسیۆن و ده‌سكه‌وتێكی سیاسی بچووك، گه‌وره‌ترین ئازاری مێژووی دێرسم به‌كار ده‌هێنرێت. ئه‌و ده‌ڵێت تۆ كردت ئه‌ویش ده‌ڵێت نا تۆ كردت. خۆ ئێوه هه‌مووتان له‌وێ بوون".
ده‌میرتاش نموونه‌ی مانشێتی رۆژنامه‌كانی ئه‌و سه‌رده‌می خسته‌ڕوو، كه له‌كاتی كۆكوژییهكهدا بڵاوكراونه‌ته‌وه و گوتی: "پێویست ناكات یه‌كتری تاوانبار بكه‌ن، هه‌مووتان تاوانبارن له كۆكوژییه‌كه‌ی دێرسمدا. ده‌بێت هه‌مووتان بێن وه‌ك ده‌وڵه‌ت و وه‌ك پارت داوای لێبوردن بكه‌ن".