Sangar Hamad Azeez
20 ئادار 2018•نوێکردنەوە: 21 ئادار 2018
عەفرین - AA
فەرماندەی دووەمی سوپای توکیا، جەنەڕاڵ ئیسماعیل مەتین تەمەل یەکەکانی سەربازیی سوپای تورکیا لە ناوەندی شاری عەفرین بەسەرکردەوە.
تەمەل، سەردانی یەکەکانی سەربازی کرد لە ناوەندی شاری عەفرین کە دوێنێ لەلایەن سوپای تورکیا و سوپای سووریای ئازاد کۆنترۆڵ کراو لە نزیکەوە بەسەری کردنەوە.
ناوبراو لە ناوەندی شاری عەفرین کار و چالاکییەکانی مرۆیی بەسەرکردەوە کە لەلایەن دەزگای ئافادی تورکیاوە بەڕێوەدەچێت و لە نزیکەوە چاوی کەوت بە هاووڵاتیانی شارەکە.
تەمەل لە لێدوانێکیدا بۆ هاووڵاتیان گوتی: "برایانی ناوچەکە، تورک، کورد، عەرەب و عەجەم هەموو دۆستی یەکن. هیوای ژیانێکی ئاسوودە بۆ خەڵکی عەفرین دەخوازم".
فەرماندەی دووەمی سوپای توکیا، جەنەڕاڵ ئیسماعیل مەتین تەمەل جەختی کردەوە لەوەی کە تورکیا پشتیوانی تەواوی عەفرین دەکات و گوتی: "لە ئایندەیەکی زۆر نزیکدا گۆڕانکاری زۆر روودەدات ئەوکات بۆتان دەردەکەوێت کە تورکیا هەموو کات کەسی بێ کەسەکانە".