Salim Taş,Ömer Yıldız,Hemın Othman Mohammed
05 ئادار 2017•نوێکردنەوە: 06 ئادار 2017
هاتای - AA
فڕۆكه‌وانی ئه‌و فڕۆكه جه‌نگیه‌ی سووریا كه له گوندەواری ناوچه‌ی یایلەجیک -ی سه‌ربه شارۆچكه‌ی ئه‌نتاكیای ناوه‌ندی هاتای كه‌وته‌خواره‌وه و، به‌په‌ڕه‌شوت خۆی فڕێدابووه خواره‌وه، دۆزرایه‌وه و گوازرایه‌وه بۆ نه‌خۆشخانه.
به‌پێی ئه‌و زانیاریه‌ی ده‌ست ئاژانسی ئانادۆڵو كه‌وتووه، دوای كه‌وتنه‌خواره‌وه‌ی فڕۆكه‌كه، هه‌ڵمه‌تی گه‌ڕان له ئاسمان و زه‌وی ده‌ستی پێكرد بۆ دۆزینه‌وه‌ی فڕۆكه‌وانه‌كه كه به‌گوته‌ی گه‌واهیده‌رانی رووداوه‌كه به‌په‌ڕه‌شوت خۆی فڕێداوه‌ته خواره‌وه.
له‌و هه‌ڵمه‌ته‌دا كه تیمه تایمهتهكانی پۆلیس و جه‌ندرمه به‌هاوكاری سه‌گی رزگاركردن به‌شداریان تێدا كرد، كاره‌كانی گه‌ڕان له ناوچه‌ی ئایڤادهرهسی سه‌ربه گه‌ڕه‌كی فاتیكلی چڕكرایه‌وه.
دوای نۆ كاتژمێر له كاری تیمه‌كان له دووری 500 مەتر له‌و شوێنه‌ی پهڕهشوتهكه دۆزرایه‌وه فڕۆكه‌وانه‌كه دۆزرایه‌وه كه له بارێكی شهكهتیدابوو.
دوای ئه‌وه‌ی فڕۆكه‌وانه‌كه له ئۆتۆمبێلی فریاكهوتنهكهدا چاره‌سه‌ری سه‌ره‌تایی بۆ كرا، گوازرایه‌وه بۆ نه‌خۆشخانه‌ی حكوومی هاتای.
ئه‌وه‌یش راگه‌یه‌نرا كه فڕۆكه‌كه یه‌ك فڕۆكه‌وانی هه‌بووه و، فڕۆكه‌وانی دیكه‌ی تێدا نه‌بووه بۆیه كۆتایی به‌كاری گه‌ڕان هێنرا.