Ali Kemal Akan
05 ئادار 2017•نوێکردنەوە: 06 ئادار 2017
ئه‌نقه‌ره - AA
جێگری سه‌رۆكوه‌زیرانی توركیا، نومان كورتوڵموش رایگه‌یاند "بابه‌تی جه‌نگاوه‌ری منداڵ تاوانه. پڕچه‌ككردنی رێكخراوه تیرۆریستییه‌كانیش به‌ئاشكرا تاوانه. پشتیوانیكردن له به‌شێكیشیان زۆر به‌ڕوونی تاوانه، به‌ڵام به‌داخه‌وه حساب بۆئه‌وانه ناكرێت".
له‌میانی به‌شداریكردنی له كۆڕبه‌ندێكدا كه له‌لایه‌ن رێكخراوی چاپخانه‌كانی ئانادۆڵوه‌وه رێكخرابوو، كورتوڵموش گوتارێكی پێشكه‌ش كرد و، تیایدا ئاماژه‌ی به‌وه كرد كه ئیدی ئه‌مریكا ده‌یه‌وێت خۆی له بوون به"جه‌ندرمه‌ی خۆرهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست" رزگار بكات و، گوتی: "چۆن به‌جارێك لێره ده‌كشێنه‌وه؟ ئۆباما نه‌یتوانی بیكات. سه‌ره‌ڕای ئه‌و لێدوانه ئاشكرایانه‌ی كه به‌واتای 'ئیدی ئێمه جه‌ندرمه‌ی خۆرهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست نین' نه‌یتوانی ئه‌نجامی بدات. ده‌زانین كه تره‌مپیش له‌میانی كه‌مپینی هه‌ڵبژاردندا به‌و شێوه‌یه بیری كردووه‌ته‌وه. ناچارن لێره‌دا هاوسه‌نگییه‌كی نوێ دروست بكه‌ن".
كورتوڵموش باسی له‌وه كرد كه خۆرهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست ئه‌مرۆی به به‌راورد به 20 ساڵ له‌مه‌وبه‌ر زۆر زیاتر ناسه‌قامگیر و نائارامه.
پرسیار له كورتوڵموش كرا سه‌باره‌ت به‌وه‌ی كه له ناو په‌یه‌ده‌دا كه ئه‌مریكا چه‌كی ده‌داتێ منداڵان هه‌ن و، ئه‌وه‌یش به‌لای ئه‌مریكاوه گرنگ نییه، له راستیدا ئه‌وه تاوانی جه‌نگه و، به‌گوێره‌ی جاڕنامه‌ی مافه‌كانی مرۆڤی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان تاوانه. هێزی گه‌وره‌ی جیهان، وڵاتێك كه باس له دادپه‌روه‌ری ده‌كات تاوانی جه‌نگ ئه‌نجام ده‌دات و یونیسكۆ و كۆمیته‌كانی چاودێری ده‌نگیان لێوه نایه‌ت. ئێوه چۆن هه‌ڵسه‌نگاندن بۆ ئه‌وه ده‌كه‌ن؟ ئه‌ویش له وه‌ڵامدا گوتی:
"دۆخه‌كه زۆر روون و ئاشكرایه. ئه‌وه تاوانی جه‌نگه. له‌به‌رئه‌وه ده‌ڵێن ئێمه ده‌ستی تێوهرنادهین، به‌شێك له رێكخراوه تیرۆریستییه‌كان له‌وانه‌ی دیكه جیاده‌كه‌نه‌وه. ده‌یانكه‌ن به‌دوو به‌شه‌وه، ئه‌و رێكخراوه تیرۆریستییانه‌ی بهكهڵمان دێن، ئه‌و رێكخراوه تیرۆریستییانه‌ی دژایه‌تیمان ده‌كه‌ن. ئه‌مه كێشه‌ی سه‌ره‌كیی جیهانه. هه‌موو رێكخراوه تیرۆریستییه‌كان پێكهاته‌ی نایاسایین. پێویسته له‌سه‌ر ئاستی جیهان هه‌وڵی هاوبه‌ش بدرێت بۆ داماڵینی چه‌ك له‌و رێكخراوه تیرۆریستییانه، تا هێزیان نامێنێت. پێوسته پرسیاره‌كه‌ی ئێوه پرسیارێكی دیكه به‌دوای خۆیدا بهێنێت، ئه‌م داعشه، ئه‌و هه‌موو چه‌كه‌ی له كوێوه ده‌ست ده‌كه‌وێت؟ په‌یه‌ده چه‌كی له كوێوه ده‌ست ده‌كه‌وێت؟ ئه‌و كه‌سانه‌ی كه ناو په‌رداخ ئاوی پاكی خواردنه‌وه‌یان نییه، ئه‌و چه‌كه كوشنده هه‌زاران دۆلارییهیان له‌لایه‌ن كێ-وه پێده‌درێت؟ ئه‌مانه له هه‌فته‌بازاڕ نافرۆشرێن. له شوێنێكه‌وه ئه‌مه‌یان بۆ دێت. له‌به‌رئه‌وه كه ته‌ماشایان ده‌كه‌ین، ئاشكرایه كه رێكخراوگه‌لێكی تیرۆریستین كه یارمه‌تییان ده‌درێت و پارێزگاری‌یان لێده‌كرێت. بابه‌تی جه‌نگاوه‌ری منداڵ تاوانه. پڕچه‌ككردنی رێكخراوه تیرۆریستییه‌كانیش به‌ئاشكرا تاوانه. پشتیوانیكردن له به‌شێكیشیان زۆر به‌ڕوونی تاوانه، به‌ڵام به‌داخه‌وه حساب بۆئه‌وانه ناكرێت."
- "ئومێده‌وارین ئه‌مریكییه‌كان به‌ئه‌رك و به‌رپرسیارێتیی خۆیان هه‌ڵده‌ستن"
كورتوڵموش وه‌ڵامی پرسیارێكی سه‌باره‌ت به‌پرسی راده‌ستكردنه‌وه‌ی سه‌ركرده‌ی فه‌تۆ دایه‌وه و رایگه‌یاند، زانیاریی هه‌واڵگریی جددیمان له‌به‌رده‌ستدایه كه ئه‌و سه‌ركرده تیرۆریسته له هه‌وڵی هه‌ڵاتندایه به‌ره‌و كه‌نه‌دا.
- "هه‌نگاوێك به‌دروست نازانین كه ده‌بێته هۆی گۆڕینی دیمۆگرافیای منبج"
كورتوڵموش له وه‌ڵامی پرسیارێكدا له‌باره‌ی ئۆپه‌راسیۆنی منبجه‌وه رایگه‌یاند، ئۆباما كاتی خۆی به‌ڕوونی رایگه‌یاند كه بڕیاریانداوه له‌سه‌ر كشانه‌وه‌ی په‌یه‌ده بۆ رۆژهه‌ڵاتی فورات.
كورتوڵموش گوتی: "دانیشتوانی منبج سه‌دا سه‌د عه‌ره‌بن. هه‌نگاوێك به‌دروست نازانین كه ده‌بێته هۆی گۆڕینی دیمۆگرافیای منبج. پێمان وایه ئه‌وه سوودێكی بۆ سووریا نابێت. ئێمه ده‌مانه‌وێت به‌زووترین كات ئاشتی بۆ ناوچه‌كه بگه‌ڕێته‌وه".