Abdullah Shukur
04 ئادار 2017•نوێکردنەوە: 05 ئادار 2017
تەکیرداغ - AA
سەرکۆماری تورکیا رەجەب تەیب ئەردۆغان گوتی:" لە ماوەی یەک ساڵ و نیوی رابردوو، زیاتر لە سێ ھەزار ئەندامی داعش و ١٠ ھەزار تیرۆریستی پەکەکەمان لەناوبردووە. ئەندامانی رێکخراوی تیرۆریستی فەتۆمان لە دامەزراوە حکوومییەکان دەستنیشان کرد و رادەستی دادگامان کردن".
ئەردۆغان لە رێوڕەسمی کردنەوەی کۆمەڵە پڕۆژەیەک لە پێش بینایەی پارێزگای تەکیرداغ وتارێکی پێشکەش کرد.
ئەردۆغان رایگەیاند کە ئەوان لە ھەر کوێیەک بێت رەگ و ریشەی تیرۆر دەردەھێنن.
سەرکۆماری تورکیا رەجەب تەیب ئەردۆغان گوتیشی: "لە ماوەی یەک ساڵ و نیوی رابردوو، زیاتر لە سێ ھەزار ئەندامی داعش و ١٠ ھەزار تیرۆریستی پەکەکەمان لەناوبردووە. ئەندامانی رێکخراوی تیرۆریستی فەتۆمان لە دامەزراوە حکوومییەکان دەستنیشان کرد و رادەستی دادگامان کرد. خوێنی شەھیدەکانمان بەفیرۆ ناڕوات بەرەنگاری ئێمە تا وشکردنی رەگی تیرۆر بەردەوام دەبێت. ھیچ نیگەران مەبن".
ئەردۆغان کاردانەوەی لە دژی ئەو بانگەشانە نیشاندا کە گوایە تورکیا بەرەو ئیدارەی "تاک پیاوی" دەڕوات. گوتیشی: "دەڵێن سیستەمی "تاک پیاوی" ئەمە مانای چییە؟ چی پەیوەندییەکی بەمەوە ھەیە؟ من کێم؟ من تەنھا فانیم. ئایا ھیچ گەڕەنتییەک لە دەستم ھەیە کە من لە ١٦ی نیسان سەردەکەوم؟ نەخێر نییە. ئێمە باس لە سیستەم دەکەین. خەڵک فانییە و سیستەم ھەمیشەییە. دەبێ بەم شێوەیە سەیری ئەمە بکەین. ئەمانە بەم شێوەیە نابینن. چونکە ژیانیان بەم شێوەیە رۆیشتووە. دەنگۆی گۆڕینی رژێمیان دەرھێناوە. شتێکی بەم شێوەیە لە ئارادا نییە. پێش ھەموو کەسێک من لە دژیان دەوەستمەوە. ئێمە گۆڕانکاری لە سیستەم دەکەین. نزیکەی ٢٠٠ ساڵە کێشەمان ئەوە بووە. ئێستا ئەم کێشەیە چارەسەر دەکەین. بەڵام ھیچ کەسێک باس لەمە نەکات وەک کێشەیەکی ئەردۆغان. تەیب ئەردۆغان بە ھیچ شێوەیەک خۆی لەم وڵاتە وەکو ھێزی ھەمیشەی نیشان نەداوە. ھەمیشە وەکو فانییەک بیرمان لەوە کردووەتەوە کە چۆن خزمەتی ئەم گەلە دەکەین".