ئیستانبوڵ
سەرکۆماری پێشووی تورکیا عەبدوڵڵا گول لە شاری ئیستانبوڵ دەنگی دا و گوتی: 'مانای دەنگدان خاوەندارێتی کردنی ھاووڵاتییان لە وڵاتە".
سەرکۆماری پێشوو لەگەڵ ھاوسەرەكەی خێرونیسا گول لە ناوچەی بەیکۆز لە سندوقی ١١٣٩دا دەنگی دا.
گول دوای دەنگدان بە رۆژنامەنووسانی گوت: "یەک لە تایبەتمەندییە باشەکانی دیموکراسی ھەڵبژاردنە و ئەمڕۆیش لە تورکیا ھەڵبژاردنە".
گول گوتی: "پشت بەخوا ئەنجامی ھەڵبژاردن بۆ تورکیا دەبێتە مایەی خێروخۆشی و خەڵک پێویستە بەشداری لە پڕۆسەی دەنگدان بکات و ئەرکی ھاووڵاتی بوونی خۆی جێبەجێ بکات و چونکە دەنگدان بە مانای جێبەجێکردنی ئەرکی ھاووڵاتی بوونە".
گول گوتی: "هەموو کەس قسەی خۆی کرد و هەموو کەس بیروڕای خۆی دەربڕی و ھەڵمەتی پڕۆپاگەندەی ھەڵبژاردنیش لەو چوارچێوەیەدا بەڕێوەچوو و لە کۆتایشدا ئەمڕۆ خەڵک ئیرادەی خۆی دەخاتە سندوقەکانەوە".