ئه‌نقه‌ره
سه‌رۆكی گشتی پارتی كۆماری گه‌ل (جه‌هه‌په) كه‌مال كڵچدارئۆغڵو، رایگه‌یاند: "له هه‌لومه‌رجێكی نایه‌كساندا هه‌ڵبژاردنمان به‌ڕێكرد. به‌ڵام سه‌ره‌ڕای هه‌موو شتێك هه‌ڵمه‌تی بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردن باش بوو. گرنگیدانی خه‌ڵك به هه‌ڵبژاردنه‌كه شتێكی باش بوو. له ناخی دڵمه‌وه سوپاسی ته‌واوی هاووڵاتییان ده‌كه‌م كه چوونه به‌رده‌م سندوقه‌كانی ده‌نگدان و ده‌نگیان دا".
كڵچدارئۆغڵو، له‌م هه‌ڵبژاردنه‌دا كه 25مین پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردنی گشتی دیاریکردنی په‌رله‌مانتارانی توركیایه، سه‌عات 2ی پاش نیوه‌ڕۆ له قوتابخانه‌ی سه‌ره‌تایی چوكورئامبار ئارجانتین ده‌نگی دا.
له كاتی چوونه ژووره‌وه‌ی بۆ نێو قوتابخانه‌كه، كڵچدار ئۆغڵو له‌لایه‌ن خه‌ڵكه‌كه‌وه به چه‌پڵه‌ڕێزان و هوتافی "سه‌رۆكوه‌زیرانی كڵچدار ئۆغڵو" و "ئومێدی خه‌ڵك كڵچدار ئۆغڵو" پێشوازی لێكرا.
پاش ده‌نگدان، كڵچدارئۆغڵو بۆ رۆژنامه‌نووسان دوا و باسی له هه‌ڵبژاردنه‌كه كرد.
سه‌رۆكی گشتی جه‌هه‌په كڵچدارئۆغڵو، باسی له‌وه كرد كه هه‌ڵبژاردنه‌كه له هه‌لومه‌رجێكی نایه‌كساندا به‌ڕێوه چووه و گوتی: "سه‌ره‌ڕای هه‌موو شتێك، هه‌ڵمه‌تی هه‌ڵبژاردن باش به‌ڕێوه‌چوو، گرنگیدانی خه‌ڵكی به هه‌ڵبژاردنه‌كه باش بوو. له ناخی دڵمه‌وه سوپاسی ته‌واوی هاووڵاتییان ده‌كه‌م كه چوونه به‌رده‌م سندوقه‌كانی ده‌نگدان و ده‌نگیان دا. له هه‌مان كاتدا ئه‌وانه پاسه‌وانی دیموكراسین. له دڵه‌وه ده‌ستخۆشیان لێده‌كه‌م".