ههولێر
وەرزی زستان بۆ ئاوارەكان، مایەی دەردەسەری و ناخۆشی بوو وەزری هاوینیش بۆ ئەوان هەمان شتە چونكە وەك پێویست خزمەتگوزاری فێنكرەوەیان نییە. بە بەرزبوونەوەی پلەكانی گەرماش تا دێت ژیانیان سەخت دەبێت.
لە كەمپی بەحركەی سنووری باكووری شاری هەولێر ژمارەی ئاوارەكان، 731 خێزانە پێشتر بەشی زۆریان لەشاری مووسڵ و ناوچەكانی دەورووبەری نیشتەجێ بووبوون، بەهۆی هاتنی داعش بۆ ناوچەكایان ئاوارە بوون.
لە ئێستاوە دانیشتوانی ئەو كەمپە بە دەست گەرمیەوە گیرۆدەن، بێزاری خۆیان دەردەبڕن لە وەی كە لە ژێانێكی خراپدان و لایەنەكانی پەیوەندار بە تایبەتی حكوومەتی عێراق بەهانایانەوە نەهاتووە.
هاووڵاتی دانیشتوی كەمپەكە عەبدسەلام ساڵح دەڵێت "لەوەتەی هاتووین كێشەكانمان چارەسەر نەبوون، بەتایبەتی ئاو كارەبا ئەوە ئێستا لە مانگی حوزیرانین كەچی نە پانكە نە موبەریدەمان هەیە ژیان لەناو خێمە ئاسان نییە".
عەبدسەلام تەمەنی 44 ساڵەو دانیشتوی قەزای حەمدانیە بووە، دوای هاتنی چەكدارانی داعش ئاوارەی شاری هەولێر بووە، لە ئێستادا لەگەڵ هاوسەری و نۆ منداڵی لە خێمەیەكدا ژیان دەبەنەسەر.
باسی لەوەكرد "جار جار دەرۆینە دەرەوە بۆ كاركردن ئەگینا هیچ لایەنێك هاوكاریمان ناكات، هاوكارییەكانی حكوومەتی هەرێم سنووردارن، حكوومەتی عێراقمان هەر نەبینیوە لێرە".
لهناو كهمپهكه منداڵان به پێ پهتی و پێخاوسی دهگهڕێن، بههۆی گهرمی و نهبوونی شوێنی حهوانهوهش ژمارهیهكی كهم له ژنان و پیاوانت بهرچاو دهكهوت، له دهرهوه بن.
لە ئێستادا پلەی گەرمی شاری هەولێر بەرزترین پلەی دەگاتە 40 پلەی سەدی ئەو پەلەیەش تا مانگی تەموز بەرزتر دەبێتەوە، ئەمەش وا دەكات هاووڵاتییان پێویستیان بە ئامێری فێنكرەوە و بوونی ئاو و بەردەوامی كارەبا هەبێت، بەتایبەتی لەناو كەمپەكاندا.
بەڕێوەبەری كەمپی بەحركە ئەحمەد عەبدۆ بۆ ئاژانسی ئانادۆڵو رایگەیاند "داواكاری خەڵك زۆرە ئێمەش پێویستمان بە ئاو و كارەباری زیاترە خەڵكیش داوای پانكەو ئامێری فێنكەرەوە دەكەن، دەسەڵاتمان نییە بۆیان دابین بكەین".
گوتی: "رۆژانە ژمارەی پەنابەر و ئاوارەكان زیاد دەكات، لە ئێستا ژمارەی ئاوارەكانی بەحركە 731 خێزانە و نزیكەی سێ هەزار و 770 كەسن".
بەڕێوەبەری كەمپی بەحركە باسی لەوەشكرد كێشەی تەندروستی هەبووە لەناو كەمپەكە خۆشبەختانە دوو بنكەی تەندروستی هەیە بەردەوامین لە چارەسەركردنی تەندروستی ئەو هاووڵاتییانە"
ئەحمەد كەخۆیشی ئاوارەیە و هاووڵاتی رۆژئاوای كوردستانە لە سووریا، هەروەها جەختی لە قسەكانی كردەوە، كە ئیدارەكردنی كەمپەكە هەمووی لەسەر حكوومەتی هەرێمی كوردستان، دابینكردنی ئاو و كارەبا و ئاسایش و شوێنی پەنابەران هەر حكوومەتی هەرێمە".
باسی لەوەشكرد بەڵام بەداخەوە تا ئێستا حكوومەتی عێراق هیچ هاوكاریەكی ئێمەی نەكردوە، رەنگە جار جار ئەندامێكی ئەنجوومەنی پارێزگای مووسڵ بێتە ئێرە بەڵام هاوكاری ئاوارەكانی پێ نكرێت".
گوتیشی" لەپاڵ حكوومەتی هەرێم رێكخراوەكانی ئێن جی ئۆ و نەتەوە یەكگرتووەكان هاوكاری پەنابەران و ئاوارەكانیان كردووە".